گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟

فۆڕمی خۆراک
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی فۆڕمی خۆراكیان بگوازنەوە بۆ ئەو پارێزگایانەی خۆیان داوای دەكەن، جەختیشدەكاتەوە كە ئەم بابەتە نابێتە مەترسی بۆ سەرهەرێمی كوردستان.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا هاووڵاتییان لەسەرتاسەری عێراق دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیكەیشتنی فۆڕمی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم مامەڵەكانی تایبەت بە فۆڕمی خۆراك وەك گواستنەوەی فۆڕم لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە و زیادكردنی منداڵ ئەنجام بدەن، بەڵام گواستنەوەی فۆڕم بۆ سنوری مادەی 140 جارێ كاری پێناكرێت ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەو ماددە دەستورییەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی باس لەوەدەكرێت كە گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەبێتە مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان، هیچ مەترسیەكی نابێت، چونكە عێراق یەك عێراقە و چۆن هاووڵاتییەكی عەرەب دەتوانێت فۆڕمی خۆراكەكەی لە بەغداوە بگوازێتەوە بۆ هەولێر یان سلێمانی، بەهەمان شێوەش هاووڵاتییەكی سلێمانی یان هەولێر دەواتێن فۆڕمەكەی بگوازێتەوە بۆ بەغدا یان هەر پارێزگایەكی دیكەی عەرەب نشین جگە لە كەركوك.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەوەی گرنگە لەو بابەتەدا پەیوەستە بە سنوری كەركوك و ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا نەدەتواندرێت فۆڕمی خۆراك بگوازرێتەوە بۆ كەركوك یان لەكەركوكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەبێت مادەی 140 جێبەجێبكرێت پاشان ئەو پرۆسەیە دەستپێدەکات.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 چرکە لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 چرکە لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









