زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران

0
235

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ترەمپلە رێگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشنیازی ئاگربەستی بۆ ئێران ناردووە بەڵام بەرپرسیاری ئێران پێشنیازەکەیان رەتکردووەتەوە و بە ئاگربەستی کاتی رازی نەبوون.

رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز” ئاشكرایكردووە، ئێران پێشنیازێكی ئاگربەستی کاتيی ئەمریکای رەتکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، گەیانديیە بەرپرسانی تاران.

رۆژنامەكە، لە زاری دوو بەرپرسەوە ئەوەشی ئاشكراكردووە، تاران ئەو پێشنیازەی رەتکردووەتەوە، بەو پێیەی ئەم پێشنیازە پرسی هەژموونی بەسەر گەرووی هورمز یەكلانەكردووەتەوە.
پێشتریش ماڵپەڕی “ئەنتخاب” لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندبوو، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زێدی بۆ تاران لە ڕووی قەبارە و ئامانجەوە فراوانترە لەوەی بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەندراوە، پەیامی سیاسیی هەستیار لەخۆ دەگرێت کە پەیوەندیدارن بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە.

ئاماژەی بەوە کردووە، زەیدی پەیامێکی زارەکیی لە واشنتۆنەوە هەڵگرتووە؛ ناوەرۆکەکەی ئەوەیە کە ئیدارەی ئەمریکا “هەوڵی ڕووخاندنی سیستمی سیاسیی ئێران نادات”، و لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی ئەمریکی تەنها لە چوارچێوەی فشارە سیاسی و ڕاگەیاندنەکاندان.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەم پەیامە دەکرێت زەمینەساز بێت بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی نوێی دانوستان لە نێوان هەردوو لایەندا، و پێشبینی دەکرێت بەغدا ببێتە چوارەم پایتەخت کە میوانداری گفتوگۆیەکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە ناوچەییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this