
سزای چەند سەنتەر و هۆڵێک درا
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
لیژنه‌یه‌كى حكومى چه‌ند سه‌نته‌ر و هۆڵێكى تایبه‌تمه‌ندى به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى له‌شارى هه‌ولێر پشكنى و له‌ئه‌نجامیشدا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه 3 شوێن سزاى دارایی دران و 4 شوێنیش داخران.
ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020، لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێرى تایبه‌ت بههۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ته‌ندروستى و ئاسایش/ به‌شى ئابوورى و پۆلیسى قایمقامیه‌ت و به‌رگرى شارستانى له‌نێو شارى هه‌ولێر 7 سه‌نته‌ر و هۆڵى وه‌رزشی تایبه‌تمه‌ند به‌یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیشدا ده‌ركه‌وت كه له‌نێو چه‌ند سه‌نته‌ر و هۆڵێكدا ماده‌ى دژه هۆرمۆن و خۆراكى به‌سه‌رچوو ده‌فرۆشرێن و به‌كارده‌هێنرین و لیژنه‌كه‌ش به‌هۆى سه‌رپێچیكردنه‌وه بڕیارى (پێ بژاردن) و هه‌روه‌ها (داخستن)ى بۆ ده‌ركردن.
سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانى ئه‌م لیژنه‌یه و كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانیان، دانا جومعه سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى، له‌لێدوانێكیدا تایبه‌تدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، وتى:” ئه‌م لیژنه‌یه له‌ساڵى 2017ه‌وه دامه‌زراوه و بۆ مۆڵه‌تى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كان و پێداچوونه‌وه به‌كاره‌كانیان و ساڵانه لیژنه‌كه نوێ ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به‌گه‌ڕان و پشكنین ده‌كات به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى لیژنه‌كه بوو، رۆژانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڕان و پشكنین به‌سه‌ر هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێوشارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، به‌رپرسیاره لێیان، كارى لیژنه‌كه‌مان كه من سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌م پێدان و پێداچوونه‌وه به‌مۆڵه‌تى شوێنه‌كان و سزادانه به‌هۆى سه‌رپێچى كردن لهنوێكردنهوهى مۆڵه‌ت هه‌روه‌ها فرۆشتنى هه‌ندێ ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه، لهدهرچوونهكهى ئه‌مڕۆماندا كه توانیمان ته‌نیا 7 شوێن به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه، 4 شوێن داخران كه ماوه‌ى داخستنه‌كه‌یان نادیاره و له‌وانه‌یه به‌بڕى 5 تا 10 ملیۆن دیناریش سزاى (پێ بژاردن)یان به‌رامبه‌ر بكرێ”.
وتیشی” له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو (ئێكسپایه‌ر)یان ده‌فرۆشته هاوبه‌شه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ده‌رزى وزه‌به‌خش (ده‌رزى هۆرمۆن)، 3 شوێنى تریش كه هه‌ندێ سه‌رپێچى بچووكیان هه‌بوو ئه‌وان راسته‌وخۆ به بڕى 1 تا 3 ملیۆن دینار سزاى (پێ بژاردن)یان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كرا و بۆ چه‌ند رۆژێكیش داخران”.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









