فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمانتاران: راستییەکانتان لەبارەی مووچە بۆ رووندەکەمەوە

0
105

SNN-

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد لە نزیکترین دانیشتندا میوانداری بکەن، بە مەبەستی خستنەڕووی دۆخی دارایی و ئابووریی وڵات و ئەو ئاستەنگ و کورتهێنانانەی کە بەهۆی گۆڕانکارییە هەرێمییەکانەوە ڕووبەڕووی دارایی گشتی بوونەتەوە.

وەزیری دارایی جەختیلەوەکردووەتەوە کە ئەم داواکارییە لەسەر بنەمای پەرۆشیی وەزارەتەکەی دێت بۆ ڕونکردنەوەی وێنەی ڕاستەقینەی دۆخەکە لەبەردەم نوێنەرانی گەلدا، و خستنەڕووی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پابەندبوونەکان و بەردەوامبوون لە چاکسازی دەگیرێنەبەر.

ئەم هەنگاوەی وەزیری دارایی دوای ئەوە دێت کە داخستنی گەرووی هورمز و پەککەوتنی فرۆشتنی نەوتی عێراق، دابینکردنی مووچەی مانگانەی تووشی کورتهێنانی گەورە کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this