ئەستێرەی گەلاوێژ دەست بە دەرکەوتن دەکات و قۆناغی فێنکبوونی شەوان نزیک دەبێتەوە

کەشوهەوا
SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە (5ی ئاب) کە دەکاتە نیوەڕاستی وەرزی هاوین، ئەستێرەی گەلاوێژ دەست بە جووڵە دەکات بەرەو شەو، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ دەستپێکی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرەو فێنکبوونی شەوان دەناسرێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەستێرەی گەلاوێژ (Sirius) کە پێکهاتووە لە ئەستێرەی گەورە و بچووکی سپی، بە تیشکێکی درەوشاوەی جوانی وەک کریستاڵ دەردەکەوێت. دوورییەکەی لە زەوییەوە 8.6 ساڵی تیشکییە (نزیکەی 81 تریلیۆن کیلۆمەتر) و پلەی گەرمییەکەی دەگاتە نزیکەی 9 هەزار و 900 پلەی سیلیزی. لەگەڵ ئەوەی لە هەشت ڕۆژی کۆتاییەکانی مانگی ئابدا لە بەرەبەیاندا دەردەکەوێت، بەڵام لە 23ی ئابدا بەتەواوی دەچێتە نێو تاریکیی شەوی پێش بەیان و هەست بە فێنکی دەکرێت، کە لە کۆندا پێی وتراوە “گەلاوێژ کەوتووە”.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت: “پێشینان و جووتیاران لەو سەردەمەی ئامێری پێشکەوتوو نەبووە، ئەم ئەستێرەیان وەک پێوەرێک بۆ هاتنی شەوانی فێنک و سارد بەکارهێناوە. گۆڕانکارییەکانیش بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکان زووتر فێنک دەبێت و لە ناوچەکانی گەرمیان درەنگتر”. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەرکەوتنی ئەم ئەستێرەیە نیشانەیە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەکانی وەک ترێ و هەنجیر.
لە بارەی سووڕی ئەستێرەکەشەوە، سالار حاجی عەلی ڕوونیکردووەتەوە کە گەلاوێژ بۆ ماوەی شەش مانگ لە شەودا دەمێنێتەوە تا 4ی شوبات، کە ئەمەش نیشانەیە بۆ متبوونی گەشەی زیندەوەران و سڕبوونی درەخت و ڕووەکەکان. دواتر لە کۆتاییەکانی شوباتەوە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە دەچێتەوە نێو ڕۆژ، کە دەبێتە هۆی گەشەکردن و بووژانەوەی سروشت و زیندەوەران.
هەواڵی زیاتر
-
لیستی مووچەی مانگی 7 بڵاودەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لانیکەم لە %50 داهاتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرین
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سروە محەمەد: لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7 بۆ هەرێم دەنێردرێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لیستی مووچەی مانگی 7 بڵاودەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لانیکەم لە %50 داهاتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرین
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









