مەسعود پزیشکیان: پەیوەندیکردن بە ڕێبەری باڵا زۆر سەختە

0
64

SNN-

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئێستا پەیوەندیکردن بە موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای وڵات زۆر سەختە، بەڵام بوونی ئەو وەک رێبەر بە خاڵێکی هێزی گەورە بۆ وڵاتەکە دادەنێت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن دووبەرەکی لە ناوخۆی وڵاتدا دروست بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش نامەیەکی رێبەر سەبارەت بە یاداشتی لێکگەیشتن لەگەڵ واشنتن کردووە بە بیانوو.

سەبارەت بە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی، پزیشکیان بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و دەڵێت، “من دەستلەکارناکێشمەوە و لە پۆستەکەم دەمێنمەوە. ئەگەر بمەوێت دەستلەکاربکێشمەوە، بە شێوەیەکی فەرمی رایدەگەیەنم.”

جەختی کردەوە، حکوومەتەکەی هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان هەیە و ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، باس لە بوونی ململانێ لە نێوان حکوومەت و دامەزراوە سەربازییەکان دەکەن. ئەو گوتی ئەو لایەنانەی هەوڵی نیشاندانی ناکۆکی لە نێوان ئەو و رێبەر دەدەن، ئامانجیان لاوازکردنی حکوومەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەکردنی دەستلەکارکێشانەوە پێچەوانەی ویستی رێبەرە، کارێکی نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بەو کەس و هێزە سەربازییانەی کە لەگەڵ حکوومەت کار دەکەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this