
SNN-
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەڵکشانی گەورەی بەخۆوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاست لە حەوت هەفتەی ڕابردوودا، بە شێوەیەک هەر ئۆنسەیەک بە 4266 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان ڕووبەڕووی دابەزینی بەهای دۆلار و گۆڕانکاریی لە پێشبینییەکانی سوودی بانکی بوونەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئاماژەکان بۆ ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان تاران و عومان بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز، گۆڕانکاریی بەسەر دۆخی بازاڕدا هێناوە. دوای پێنج مانگ لە گرژیی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران و دابەزینی پێشووی نرخی زێڕ بە ڕێژەی 19%، ئێستا زێڕ جارێکی دیکە بووەتەوە بە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنەران.
هۆکارە ئابوورییەکانی ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکییان لەم گۆڕانکارییانەدا هەبووە، بە جۆرێک کە بەهای دۆلار و قەواڵە 10 ساڵییەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزینیان تۆمار کردووە. هاوکات پێشبینییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولدا لە 67%ـەوە دابەزیوە بۆ 55%، و ڕاپۆرتی ADPیش خاوبوونەوەی گەشەی هەلی کاری لە کەرتی تایبەتی ئەمریکا لە مانگی تەممووزدا ئاشکرا کردووە، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرزانبوونی زێڕ بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە هەبووە.
لە ڕووی جیۆسیاسییەوە، هەوڵە چڕەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان تاران و عومان هیوایەکی تری بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە گەڕاندووەتەوە کە پێنج مانگە بەردەوامە. بەپێی پێشنیازەکان، ئەگەر ئێران کۆنترۆڵی کەشتییەکانی ناو کەنداو بگرێتە دەست و گەرووی هورمز بکرێتەوە، گۆڕانکاریی گەورە لە ئاراستەی بازاڕدا روو دەدات، بۆیە ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەلی کاری ئەمریکان بۆ یەکلاکردنەوەی هەنگاوەکانی داهاتووی بازاڕ.
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی کارەبا: لە سبەینێوە بۆ ماوەی مانگێک کارەبا کەمدەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









