فیفا قورسترین سزای بەسەر یاریزانانی ئەرجەنتین و هـــەڵـــبـــژاردەکە ســەپــــاند

یاری کۆتایی جامی جیهانی
SNN
لیژنه‌ی سه‌رزه‌نشتكردنی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) زنجیره‌یه‌ك سزای قورسی دارایی و ڕاگرتنی به‌سه‌ر یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، ده‌سته‌ی كارگێڕی و ژماره‌یه‌ك له یاریزانه دیاره‌كانیدا سه‌پاند، به‌هۆی ڕوداو و گرژییه‌كانی مۆندیالی 2026 به‌تایبه‌ت له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا، کە وەک فیفا دەڵێت ئەرجەنتین نزیمترین ئاستی رەوشت و وەرزشیان پیشانداوە لە مێژووی سەرجەم یارییەکانی تۆپی پێ.
به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی سه‌رزه‌نشتكردنی فیفا، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی به بڕی 321 هه‌زار دۆلار سزا دراوه، هۆكاری ئه‌م سزایه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین سه‌رپێچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه به‌كارهێنانی بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشی بۆ نمایش و دروشمی نا-وه‌رزشی، ڕه‌فتاری نه‌شیاوی تیمی یاریزانان، جیاكاری و ده‌ستدرێژیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه، له‌گه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌می له ڕێكاره‌كانی ئاسایش و ڕێكوپێكیی یارییه‌كاندا.
فیفا بڕیاریدا كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌بێت له دو یاریی داهاتوی خۆیدا له یاریگای خۆی، ئاماده‌بونی هانده‌ران بۆ كه‌متر 50%ی توانای یاریگاكه سنوردار بكات به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی تایبه‌ت به ڕه‌گه‌زپه‌رستی، هاوكات یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین ناچار كراوه كه بڕی 100 هه‌زار دۆلار له‌و سزایه له جێبه‌جێكردنی پلانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جیاكاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا خه‌رجبكات، له كاتێكدا به‌شێك له سزاكه خراوه‌ته ژێر ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌وه.
سه‌باره‌ت به سزای تاكه‌كه‌سیی یاریزانان و ستافی ته‌كنیكی دوای یاریی كۆتایی مۆندیال له یاریگای نیویۆرك-نیوجێرسی له 19ی (ته‌مموز/7)، یاریزان لیاندرۆ پاریدێس به ڕاگرتن بۆ ماوه‌ی 10 یاری و 90 هه‌زار دۆلار سزادرایه‌وه، ناهوێل مۆلینا بۆ ماوه‌ی حه‌وت یاری و 90 هه‌زار دۆلار ڕاگیرا، هه‌روه‌ها تیاگۆ ئه‌لمادا بۆ یه‌ك یاری و 30 هه‌زار دۆلار، ڕۆبێرتۆ ئایالای ئه‌ندامی ستافی ڕاهێنه‌ران بۆ سێ یاری و 30 هه‌زار دۆلار، پابلۆ گاڤی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به یه‌ك یاری و 30 هه‌زار دۆلار سزادران.
هەواڵی زیاتر
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری یەدەگی نەختینەیی بەکارهێناوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









