سروە عەبدولواحید: سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە لە دابینکردنی تەواوەتی مووچەی ئەمساڵ

SNN-
وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، وەزیری نەوت ئامادەیە پشکی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بگەڕێنێتەوە و هاوکاریی سوتەمەنی پێشکەش بکات، هاوکات دڵنیایی دەدات کە مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی مووچەخۆران پارێزراوە.
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کێشەی سوتەمەنی لە هەرێم رایگەیاند، وەزیری نەوتی عیراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوە پشکی هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بگەڕێنێتەوە و لەبەرانبەردا بەغدادیش بە هەمان شێوەی پارێزگاکانی تری عیراق هاوکاری هەرێم بکات.
وتیشی، سەبارەت بەو پرسە تا ئێستا گفتوگۆکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەردەوامە.
سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران وەزیری ژینگە ئاماژەی بەوەکرد، هەموو جارێک سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە لە خەرجکردنی تەواوەتی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆران.
سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ساڵی داهاتوو یاسای بودجە دەبێت و یەکەم بڕگەش لە لەو یاسایەدا جێگەی دەکرێتەوە مووچەی مووچەخۆرانە و مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









