
SNN-
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا ئاشکرای کرد، عێراق بەرەو پەسەندکردنی یەکەم بوجەی بەرنامە و ئەنجام هەنگاو دەنێت کە تێیدا تەرخانکردنی دارایی ڕاستەوخۆ دەبەستێتەوە بە ئەنجامی کارەکانەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەیاسای بودجە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بوجەی بەرنامە و ئەنجامی کردووە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دارایی و لیژنە پەرلەمانییەکانی دیکە، شانبەشانی نوێنەرانی وەزارەتی کارەبا و پارێزگاکانی دیوانییە و سەلاحەدین و ژمارەیەک دامەزراوەی حکومی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیر ئاگاداری ڕاپۆرتێک بووە کە بەڕێوەچوونی کارەکان، قۆناغەکانی جێبەجێکردن و پێداویستییە مابووەکانی ڕوونکردووەتەوە. هاوکات لە ڕێگەی پەیوەندییەوە گوێ لە تێبینی و ڕای شارەزایانی دارایی عێراقیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات گیراوە، هەروەها سەرنجی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی لایەنە بەشداربووەکان خراونەتەڕوو کە تیشکیان خستووەتە سەر ئاستەنگەکانی جێبەجێکردن و قۆناغەکانی پڕۆژەکە.
هەروەها ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکەدا، بە میدیاکانی راگەیاند: “لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ستراتیژی بودجەی گشتی کرا”.
بۆ یەکەمجار لە عێراق، شێوازی بودجەی بەرنامە و ئەنجام پەیڕەو دەکرێ کە خەرجییەکان بەگوێرەی سێکتەر جیا دەکاتەوە، نەوەک وەزارەتەکان. هەر سێکتەرێک خەرجی بۆ تەرخان دەکرێ و وابەستەی ئەنجامەکانی دەکرێ، کە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا جێبەجێ بکرێ.
ئەو شێوازە نوێیەی بودجە کە بڕیارە لە کۆتایی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ رەوانەی پەرلەمان بکرێ، وەک قۆناغی یەکەم لە دوو وەزارەت و دوو پارێزگای عێراق جێبەجێ دەکرێ.
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









