ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات

SNN-
ئێران بە توندی وڵاتی ئەمریکا بە تێکدانی هاتووچۆی بازرگانی و دروستکردنی قەیرانی دەریایی لە گەرووی هورمزدا تۆمەتبار دەکات و ڕایدەگەیەنێت، واشنتن هەوڵ دەدات سەرنجەکان لەو جەنگە لابدات کە خۆی هەڵیگیرساندووە و تێچووەکەی بەسەر تەواوی جیهاندا ساخ بکاتەوە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز تاوەکو پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتدا، بە تەواوی کراوە و لە دۆخێکی ئاساییدا بووە، بەڵام دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بووە هۆی تێکدانی رەوتی سرووشتیی کەشتییە بازرگانییەکان، وەستانی تانکەرەکانی نەوت و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد کە واشنتن دەیەوێت لێکەوتەکانی ئەو پشێوییەی کە بەهۆی سیاستە سەربازییەکانییەوە دروست بووە، بخاتە مل تارانەوە، لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا خۆی دەستپێشخەر بووە لە هەڵگیرسانی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا.
لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ ڕوانگەیەکی جیاواز پیشان دەدات و ڕایگەیاندووە کە قەبارەی هەناردە و تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا گەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی خۆی و گەیشتووەتە نزیکەی 18 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
واشنتن لەم چوارچێوەیەدا سورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییەکان و تاران بە دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان تۆمەتبار دەکات، بە جۆرێک کە هەردوولا یەکتر بە هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی سەقامگیریی ئەم ناوچە ستراتیژییەی جیهان دەزانن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









