“ئه‌و كه‌سانه‌ى وتیان كه‌سوكارمان به كۆرۆنا نه‌مردووه داواى لێبوردنیان له‌ته‌ندروستى كرد”

وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگەیاند”ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامى پشكنینى كه‌سێك دڵنیا نه‌بین هه‌رگیز ناڵێن به كۆرۆنا گیانىله‌ده‌ستداوه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به كۆرۆنا مردوون ئه‌نجامى پشكنینه‌كان دراوه‌ته‌وه ده‌ست خانه‌واده‌كانیان”.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوى، جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :” تاوه‌كو ئێستا 24 كه‌س به كۆرۆنا له سلێمانى گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئه‌و كه‌سانه پشكنینى ته‌واویان بۆ كراوه و پزیشكه‌كان دڵنیابوونه له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان پاشان راگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و كه‌سه به كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه”.
وتیشى”زۆرجار كه‌سێك به هۆى كۆرۆناوه ده‌مرێت خانه‌واده‌كه‌ى پێى شه‌رمه بڵێن به كۆرۆنا مردووه یان گومان ده‌كه‌ن له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه خۆیان دێن و داواى لێبوردن ده‌كه‌ن”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد”كۆرۆنا مهترسیهكى جدیه و پێوستى خود پارێزى ئه‌نجام بدرێت، ئێمه هیچ بهرژهوهندیهكمان له‌وه‌دا نییه بڵێن پهتایهكى وا ترسناك هه‌یه و خۆشى بوونى نه‌بێت ئه‌وه ئاشكرایه ماوه‌یه‌كه هه‌موو جیهان به ده‌ست كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت، جا هیوادارم هاووڵاتیان هاوكارمانبن بۆ ئه‌وه‌ى له كوردستان تووشى كاره‌ساتى ته‌ندروستى نه‌بینه‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









