سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بەهۆی رێکخستنی کۆدی فەرمانبەرانەوە دوادەکەوێت

مووچە
SNN
لە عێراق پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەستپێدەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دروستکردنی “رەقەمی وەزیفی” بۆ 655 هەزار مووچەخۆر بۆ چەند رۆژێک دواکەوتووە.
دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاریی تەواوی کردووە و پارەی پێویستی دابین کردووە بۆ ئەوەی بەچڕی دەست بە پرۆسەکە بکاتەوە، تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەکان دابەش بکات و کۆتایی بە لیستەکە بهێنێت.
ئەو وەزارەتانەی لەم هەفتەیەدا مووچە وەردەگرن
ئەو بەشەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا کە مووچەیان وەرنەگرتبوو، لەم هەنگاوەدا مووچەکانیان پێدەدرێت. دواتریش دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، رۆشنبیری، پلاندانان، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی، لەگەڵ دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێریی دارایی دەستپێدەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی، وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، دارایی، نەوت، ژینگە، بازرگانی، گواستنەوە، گەیاندن، سەرۆکایەتیی کۆمار، پەرلەمان و هەردوو دیوانی وەقفی سوننی و شیعی مووچەکانیان وەرگرتووە.
دۆخی نەختینە و داهاتی عێراق
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50%ـی فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان وەرگرتووە. لە مانگی رابردووەوە دۆخی دارایی عێراق بەهۆی هەناردەکردنی بڕێکی زۆری نەوت بە نرخی بەرز باشتر بووە، هاوکات گەیشتنی گوژمەیەکی نوێی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە بووەتە هۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی بەبێ کێشەی نەختینە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم مووچەکان دابەش بکات.
هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان
بڕیار بوو تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی 9 و راپۆرتی میزانی موراجەعەی مانگی 8 بچنە بەغدا، بەڵام ناردنی لیستەکە دواکەوتووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە کە لیستەکە ئامادەیە و تەنیا نووسراوی فەرمیی ماوە، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەسەر داوای بەغدا، گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کراوە و بۆ 655 هەزار فەرمانبەری شارستانی، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کۆدی “رەقەمی وەزیفی” جێگیر کراوە.
وادەی وردبینی و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان
لە ئەگەری ناردنی لیستەکە، رۆژی دووشەممە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و راستەوخۆ پرۆسەی وردبینی دەستپێدەکات کە 2 بۆ 3 رۆژ دەخایەنێت. هاوکات بەرپرسێکی باڵای کورد ئاشکرای کرد، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، راستەوخۆ رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بنێردرێت.
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
21كاتژمێر لهمهوپێشوەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
21كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









