مەترسییەکی نوێ لە عێراق… ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق ئامادە دەکات

0
57

SNN-

میدیای ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، سوپای وڵاتەکەیان سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی لە عێراق بوونیان هەیە.

واشنتن رەزامەندە

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕاپۆرتانە، واشنتن گڵۆپی سەوزی بۆ تەلئەبیب هەڵکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنانە، بەتایبەت لە پاش ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە.

رێگری لە هاوکاری سەربازی بۆ لوبنان

لە لایەکی ترەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئەمنی و لۆجیستیی ڕاستەوخۆ لە تارانەوە بەرەو لوبنان، کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ گواستنەوەی هاوکاریی سەربازی و دارایی بەکاردەهێنرێت و ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لای ئیسرائیل دروست کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this