یەکێتیی مامۆستایان داوای گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوەکان دەکات

0
48

SNN –

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانەوە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان چەند داواکارییەکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران کرد، لەوانە گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەییەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای دەستخۆشی لە پشوو درێژیی مامۆستایان لە 12 ساڵی ڕابردوودا، داوای لە سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران کرد قەرەبووی مامۆستایان بکەنەوە.

مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێتەوە

یەکێتییەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکان و ئەوانەشی نەدراون بخرێنە سەر هەژماری بانکیی مامۆستایان، مووچە بەرزکردنەوە کە لە شوباتی 2016ـەوە ڕاگیراوە دەستپێبکاتەوە، هەروەها مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و وانەبێژانیش بکرینە گرێبەست.

دابەشکردنی زەوی بەردەوام بێت

لە تەوەرێکی تری داواکارییەکاندا، جەخت لە بەردەوامبوونی دابەشکردنی زەوی، پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای پارێزبەندیی مامۆستایاندا لە پەرلەمان، تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، و بەشدارپێکردنی یەکێتییەکە لە ئەنجوومەن و لێژنە پەیوەندیدارەکان کرا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this