بانکی ناوەندی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکات و وردەکارییە نوێیەکان دەخاتەڕوو

0
1061

SNN-

لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی و لە چوارچێوەی پابەندبوونی بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی فیدراڵی بە بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری بەردەوام و دابینکردنی گەشەپێدانی گشتگیر، بانکی ناوەندی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە نرخی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بکات، کە بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2026ەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نرخە نوێیەکان بەم شێوەیە دەبن

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1500 دینار دەبێت بۆ هەر دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکییەکان بە 1510 دینار دەبێت، هەروەها نرخی فرۆشتنی دۆلاری نەختینە (کاش) بە هاووڵاتییان دیاریکراوە بە 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی هاوکاتە لەگەڵ ڕەچاوکردنی بڕگەکانی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (56)ی ساڵی 2004 و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران.

بانکی ناوەندی عێراق هاووڵاتییان و سەرجەم کەرتی ئابووری دڵنیا دەکاتەوە کە خاوەنی یەدەگی بیانی بەهێز و پێویستە، ئەمەش زامنکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی تەواو و خێرای داواکارییە دەرەکییەکان بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانی، یەکلاکردنەوەی کارتی بانکی، و فرۆشتنی کاش بە گەشتیاران بێ هیچ ڕێگرییەک.

ئەم بڕیارە لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە

بانکی ناوەندی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەموارکردنە ئەرێنییە دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت کە ڕاستەوخۆ خزمەتی ئابووری نیشتمانی و هاووڵاتی دەکات، لەوانەش پشتگیریکردنی بەرهەمی نیشتمانی، ئاسانکاریکردن بۆ ڕکابەری دادپەروەرانەی کاڵای عێراقی لە بازاڕەکاندا، و هاندانی فراوانکردنی کارگە و کۆمپانیاکان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this