ئەمڕۆ مووچەی مانگی 9 دێت

0
65

SNN-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڵێن دراوە هەر ئەمڕۆ هەموو پارەی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بە یەک گوژمە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی بنێردرێت.

لیست مووچە بلاودەکرێتەوە
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هەر دوای گەیشتنی پارەکە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەینەوە و ئەگەر زوو پارەکە وەربگرین ئەوا هەر ئەمڕۆ پارەکە بۆ بانکەکان دەنێرین و ڕۆژانی هەینی و شەممەش مووچە دابەشدەکرێت.

پارەکە درەنگ بێت دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
دەشڵێت، لە ئەگەری درەنگ ناردنی پارەکە، ئەوکاتە دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، لە ڕۆژی یەکشەممەوەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بە سێ ڕۆژ مووچە دابەشدەکرێت
لەبارەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە سەرچاوەکە رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو نابێت، کە بە چوار ڕۆژ مووچە دابەشکرا، ئەمجارە و بۆ ئەم مانگە ئەکرێت بە سێ ڕۆژ.

دوێنێ واژوو کراوە
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەکە کرد، ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی عێراق 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی بڕیوە، دەبێت حکومەتی کوردستان خۆی کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم مانگە پارەی مووچە لە مانگی ڕابردوو زیاترە، وەزارەتی دارایی عێراق، بڕە پارەیەکی زیاتری بۆ خانەنشینان خەرج کردووە، بەڵام جارێ دیارنییە بڕی ئەو پارە زیادەیە چەندە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this