کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە

0
122
بارانبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتمەودای پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە رێژەی یەک بۆ سێ پلە کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانییەوە تا دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتمەودای پاییزە هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:28 پلەی سیلیزی
گەرمیان:34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:22 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this