لە پێناو چاکسازیدا، حکومەت و خۆپیشاندەرانی کفری لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن

گەرمیان -شاری-کفری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى قه‌زاى كفرى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆِژێك له پێناو هه‌لى كار‌و چاكسازى و هێنانى پڕۆژه بۆ ناوچه‌كه خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، به‌به‌شدارى چالاكوانان و كه‌سایه‌تى ناوچه‌كه خۆپیشانده‌ران و لایه‌نى حكومى رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چه‌ند كارێك بۆ خزمهتكردرنى ناوچه‌كه‌و چاكسازى.
به پێى راگه‌یاندراوێكى خۆپیشانده‌رانى كفرى ئاماژه به‌وه‌كراوه: کۆبوونەوەیەکی باش لە نێوان نوێنەری خۆپیشاندەران و قایمقامی کفری و نوێنەری یەکە ئیدارەکانی شار دەربارەی داواکاری خۆپیشاندەران ئه‌نجامدراوه و تێدا بڕیاردرا لیژنەیەک لە نوێنەری خۆپیشاندەران پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکان کە بڕیارە لەمڕۆوه سێ شه‌مممه 9ى حوزه‌یرانى 2020 كارى له‌سه‌ر بكرێت.
به پێى رێكه‌وتنى بڕیاردراوه كاره له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بكرێت:
– هێنانى كارگه‌ی ئاسن بۆ ناوچه‌كه، هەروەها ئیدارەی شاری کفری بەڵێنیدا هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بێت بۆ هەموو پرۆژەیەك و رێگری لە هەموو ئەو لەمپەرانە بکات کە لە ڕابردوو بوونەتە هۆکاری نەهاتنی وەبەرهێن بۆ کفری و ئەگەر هەر کەسێک لە ئایندە ڕێگری لە کاری وەبەرهێنەران بکات لە کفری بە ئاشکرا روونی بکەنەوە کە کێ هۆکاری رێگرییەکە بووە.
– بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیک پڕۆژەی خانووی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەوێتە کار کە دەبێتە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی شار و ئیدارەی شار بەڵێنی دا تەنها گەنجانی شارەکە لەو پرۆژەیە کار بکەن.
– کردنەوەی پەیمانگای نەوت لە کفری کە دەبێتە دەستکەوتێکی ئێجگار گرنگی خۆپیشاندەران و تێدا قایمقامی کفری بەڵێنیدا هەماهەنگ و هاوکاری نوێنەری خۆپیشاندەران بێت بۆ تەواو کردنی ڕێکارەکانی ئەو کارە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئیدارەی گەرمیان و دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکان بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
– لەم هەفتەیە نوێنەری خۆپیشاندەران لە گەڵ ئیدارەی گەرمیان دادەنیشن بۆ ئەو داواکاریانەی پەیوەستە بە ئیدارەی گەرمیان وەک هێنانی نووسینگە پاسپۆرت و هاتووچۆ بۆ کفری و هەروەها هێنانی چەند بەرێوبەرایەتیەکی ئیدارەی گەرمیان بۆ کفری و هەروەها دانانی نوێنەری شاری کفری لە ئیدارەی گەرمیان.
– بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت بکرێت بۆ کێشەکانی کفری بە گشتی و پشکی شاری کفری لە پترۆ دۆلار بە تایبەتی.
– لەسەر پێشنیاری خۆپیشاندەران ناوچەی پیشەسازی مۆدێرن بنیاد دەنرێت لە کفری و نوێنەری خۆپیشاندەران لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی کارەکان دەکات.
– هەفتەی ئایندە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکرێت بۆ هێنانی چەند بەشێکی زانکۆی گەرمیان بۆ کفری.
– بۆ گرفتەکانی پارکی کفری شارەوانی کفری بەڵێنی دا هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ ئەوەی ئەو پارکە بە درێژایی ساڵ کراوە بێت و لە گەڵ خاوەنی پرۆژەکە قسە دەکرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه قادر ئیسماعیل چالاكوان له قه‌زاى كفرى و به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه به snnى راگه‌یاند: بۆ نزیكردنهوهى خۆپیشانده‌ران و لایه‌نى ئیدارى ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه و له ئه‌نجامدا گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتنێكى باش ئه‌گه‌ر له داهاتوو كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى بكرێت.
وتیشى “له ماوه‌ى رابردوودا له سنوورى قه‌زاى كفرى له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه گرفت دروست كراوه بۆ وهربههێنهرهكان له هێنانى پڕۆژه بۆ سنووره‌كه، له‌و باره‌یه‌وه قایمقامى شار به‌ڵێنیداوه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ببێته له‌مپه‌ر و ڕێگر بكات رێكارى یاسایى له به‌رامبه‌رى دهگرنهبهرو هه‌روه‌ها وه‌كو چالاكوانانیش له داهاتوودا هه‌ركه‌سێك كێشه بۆ وهربههێنهرهكان دروست بكات ناوه‌كانیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و بۆ خه‌ڵكى ئاشكراى ده‌كه‌ین.
لاى خۆشیه‌وه جه‌لال نوورى قایمقامى كفرى به snnى راگه‌یاند؛ بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی شارەکەمان، قایمقامیەتی قەزای کفری داوا له سەرجەم وەبەرهێن و کەسه دەوڵەمەندەکانی کفری و گەرمیان و کوردستان دەکه‌ین کە دەتوانن پرۆژەی جۆراو جۆر جێ بەجێ بکەن دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی بەو پەڕی توانا بە پێی ڕێکارە فەرمی و ئیدارییەکان ئاسانکاریان بۆ بکەین.
وتیشى، “دووپاتی دەکەینەوە کە هه‌ر کەسێک دەستوەربداتە کارەکانیان یان خود سه‌رمایه‌داره‌كان بێزاربکات و ئێمە دەبینە داکۆکیکارێکی سەرسەختیان و تاکە مەرجی ئێمە رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجەکانمان دوور لە هەر دەستێوەردانێک”.
قایمقامى كفرى باسیشى له‌وه‌كرد، له گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆیشانده‌ران كۆبوونه‌ته‌وه و پێكه‌وه هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌ین كارده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاتر قه‌زاى كفرى.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









