
مووچە
SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی کەمترین ئاستی مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەتی بۆ 500 هەزار دینار راگەیاند، هاوشانی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی کرێکارانی خانەنشین.
مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی کە تۆڕی میدیایی ئەلسومەرییە بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری بەرزکردنەوەی کەمترین ئاستی مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت بۆ 500 هەزار دینار جێبەجێ کرا، بەمەبەستی باشترکردنی بژێوی ژیانی ئەم توێژە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەوانەی پێشتر مووچەکانیان لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دیناردا بوو، لە مانگی ئەیلوولەوە کەمترین ئاستی مووچەکانیان بووەتە 500 هەزار دینار،” جەختیشی کردەوە کە “ئەم بڕیارە چەسپێنراوە و کاری پێدەکرێت.”
ڕوونیشی کردەوە کە، “کرێکارانی خانەنشین هاوشێوەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، مووچەی خانەنشینییان لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەت، پسپۆڕی و کۆتا مووچە کە وەریانگرتووە ئەژمار دەکرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بەکارهاتوو لە هەرێمی کوردستان، تەمەنی خانەنشینی بۆ پیاوان بە 60 ساڵیی و تەواوکردنی 20 ساڵ خزمەت دیاری دەکات، بۆ ئافرەتانیش لە تەمەنی 55 ساڵیی و 20 ساڵ خزمەتدا دەبێت.”
لە کۆتاییشدا وتی، “ژمارەی ئەو کرێکارانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە 350 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە 225 هەزاریان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا تۆمار کراون،” راشیگەیاند، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی کرێکارانی خانەنشین بە کەمترین ئاست کە 500 هەزار دینارە.
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
1كاتژمێر لهمهوپێشلە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









