قاڵیباف: لە یەک کاتدا شەڕ و دانوستان دەکەین و ئامانجمان ناچارکردنی دوژمنە بە خۆبەدەستەوەدان

0
38

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرکەوتنی سەربازی دەبێت وەک سەرکەوتنێکی سیاسی بچەسپێنرێت و شەڕکردن بۆ گەیشتن بە داواکارییەکانە نەک شەڕی بێکۆتایی.

 محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، لە یەک کاتدا سیاسەتی شەڕ و دانوستان پەیڕەو دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە مانای ئەوەیە لە کاتی گونجاودا بە تەواوی هێزەوە دەجەنگن و لە کاتی ڕەخسانی دەرفەتدا دۆخی ئامادەیی بەرز دەکەنەوە.

قاڵیباف لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران جەختی لەوە کردەوە، هەرکاتێک سەرکەوتنێکی سەربازی بەدەست بێت، دەبێت وەک سەرکەوتنێکی سیاسیش بچەسپێنرێت و بکرێتە بەڵگەنامەیەک بۆ شکستی دوژمن و بەهێزکردنەوەی پێگەی خۆیان.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران روونی کردەوە که مەبەست لەم ستراتیژە بەشداریکردن نییە لە شەڕێکی بێکۆتایی یان دانوستانێکی هەمیشەیی، بەڵکو مەبەست ئەوەیە دوژمن ناچار بکرێت خۆبەدەستەوە بده‌ت بۆ داواکارییە دادپەروەرەکانی گەلی ئێران، ئەگەرنا دەبێت شکست قبوڵ بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this