دادگاى تاوانەکانى دووى سلێمانى بڕیارى کۆتایی لە سەر دۆسییەى تۆمەتبارانى لالەزار دەرکرد

SNN-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2026)، دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی دۆسیەی تۆمەتبارانی ڕووداوەکانی لالەزار دەرکرد و چەندین سزای زیندانیکردنی بەسەر تۆمەتباراندا سەپاند.
بەپێی بڕیارەکانی دادگا، سزای تۆمەتبارانی سەرەکی دۆسیەکە بەم شێوەیە یەکلاکرایەوە:
لاهور جەنگی: بە 5 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردن سزادرا.
پۆڵاد جەنگی: بە 3 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
ڕێبوار حامی حاجی غالی: بە 2 ساڵ بەندکردن سزادرا.
ڕێبوار قودرەت: بە 3 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
پێشەوا حەسەن: بە 3 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
ڕێنوار زریان: بە 3 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
ئاراس حەمەعەلی: بە 1 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
سەربەست مینا حەمە: بە 1 ساڵ و 6 مانگ بەندکردن سزادرا.
لە میانی بەڕێوەچوونی دادبینییەکاندا کە یەکەم دانیشتنی لە 12ی کانوونی دووەمی 2026 سازدرا، چەندین زانیاری هەستیار لەبارەی پیلانگێڕییەکان ئاشکرا بوون. لە دانیشتنی 17ی ئەیلوولی 2026ـدا، لاهور جەنگی دانی بەوەدانا کە پەیوەندی و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەژی ئەمین هەبووە و داوای چەکداری لێهاتوو، قەناس و دۆشکەی کردووە.
هاوکات لە هەمان دانیشتندا، یەکێک لە ئەندامانی هێزەکەی ئەژی ئەمین بە فەرمی دانی بە پلانێکی پێشوەختەدا نا، کە تیایدا ئامادەکاری کرابوو بۆ بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ بەمەبەستی بەئامانجگرتنی ناوچەی دەباشان.
ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









