د. ئامانج رەحیم: کەمکردنەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم تەنها کەمکردنەوەی پارە و مووچە و بەشە بودجە نییە 5 کورسی کورد لە پەرلەمانی عێراق کەمدەکاتەوە

SNN-
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی کە کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم تەنها پرسێکی دارایی و پەیوەست بە بودجە و مووچە نییە، بەڵکو مەترسییەکی گەورەی دەستوورییە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەبێت.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامانج ڕەحیم ڕایگەیاند کە دابەزاندنی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم لە 14.14% بۆ 12.7%، دەشێت ڕاستەوخۆ کار بکاتە سەر سەنگ و ژمارەی کورسییەکانی هەرێم لە بەغدا.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە ماددەی 49/یەکەمی دەستووری عێراق کردووە کە تێیدا هاتوو: “پەرلەمانی عێراق لە ژمارەیەک ئەندام پێکدێت بە ڕێژەی یەک کورسی بۆ هەر 100,000 کەس لە دانیشتوانی عێراق…” کە ئەمەش دەیسەلمێنێت ژمارەی دانیشتوان بنەمایەکی سەرەکیی دەستوورییە بۆ دیاریکردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی.
سەبارەت بە کاریگەرییە ژمێریارییەکانی ئەم کەمکردنەوەیە، ئامانج ڕەحیم نموونەیەکی خستووەتەڕوو:
بە ڕێژەی 14.14% پشکی هەرێم لە کۆی 329 کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق نزیکەی 47 کورسی دەبێت.
بە ڕێژەی 12.7% پشکی هەرێم کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەی 42 کورسی.
ئەمەش بە واتا جیاوازیی و لەدەستدانی نزیکەی 5 کورسیی پەرلەمانی بۆ هەرێم لە داهاتوودا.
ئامانج ڕەحیم ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەم لێکدانەوەیە تەنها گریمانەیەکی ژمێریارییە و هێشتا نەبووەتە بڕیارێکی یاسایی، بەڵام دەرمەخەری ئەو مەترسییە سیاسی و دەستوورییانەیە کە لە داهاتوودا دێنە ئاراوە. جەختیشی کردەوە کە پاراستنی ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتوانی هەرێم، تەنها بەرگرییکردن نیست لە بەشە بودجە، بەڵکو پاراستنی ڕاستەوخۆی دەنگ و نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستانە لە دامەزراوە فیدراڵییەکاندا.
ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









