لە فەڕەنسا چی ڕوودەدات و هەڵوێستی ماکرۆن چییە؟

0
21

SNN-

لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکان دژی سیاسەتەکانی حکومەت لە فەرەنسا، سەدان هەزار کەس لە شارە جیاوازەکان رژانە سەر شەقامەکان.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، تەنها لە رۆژی شەممەدا نزیکەی 550 هەزار کەس لە سەرانسەری وڵات بەشدارییان کردووە، کە 110هەزار کەسیان لە پایتەخت (پاریس) بوون، خۆپیشاندەران ناڕازین لە بەرزی تێچووی ژیان، تێکچوونی دۆخی قوتابخانەکان، کۆمەڵبوونی سەروەت و دەسەڵات لە دەست کەسانی دیاردا و ئەوەی بە “پاشەکشەی دیموکراتی” لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن ناوی دەبەن.

خۆپیشاندانەکان لە هەندێک شوێن و لەگەڵ تاریکایی شەودا توندوتیژییان تێکەوت، لەوانە سوتاندنی بینا و کۆشکە حکومییەکان، تاڵانکاری و بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و هێز لەلایەن پۆلیسەوە.

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو کەسانەی کرد کە ناوی “بانگخوازانی ئاژاوە”ی لێنان، و جەختی کردەوە کە هەرکەسێک توندوتیژی ئەنجام دا بێت یان هێرشی کردبێتە سەر پۆلیس و موڵکی گشتی، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزای خۆی وەردەگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this