لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا

0
0
مووچە

SNN-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەمویل زاتی کراوە، وەزارەتی بازرگانی زۆرترین فەرمانبەری لەمشێوەیەی هەیە، ئەمڕۆ هەموویان مووچەیان وەرگرتووە. فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تریش سبەینێ هەموویان مووچە وەردەگرن.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بە گشتی بە هێزە ئەمنییەکانەوە وتی، دوو ڕۆژە دەست بە ڕێکارەکان کراوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەیان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی پارەمان نییە و پارەی پێیویستمان لەبەردەستە، ئێستا کار لەسەر رێکارەکان دەکەین، ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابینکردنی پارە بکەین بۆ وەزارەتەکان، بەڵام دیار نییە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت یان دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەرەتا مووچەی حەشدی شەعبی و وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری دابەش دەکرێت، ئینجا مووچەی وەزارەتەکانی تر.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەکراوە و تەنیا وردبینی و پێداچوونەوەی ماوە، ئەمڕۆ دەست بە وردبینی کرا و ڕۆژانی داهاتوو تەواو دەبێت، بەڵام ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا نانێردرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this