دەنگۆی گرانبوونی کرێی پاس لە سلێمانی ڕەتدەکرێتەوە؛ سەندیکا هۆشداری دەداتە شۆفێران

0
216

SNN-

 لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی بەرزکردنەوەی کرێی گواستنەوەی گشتی (پاس) لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بۆ 1000 دینار بڵاوبووەوە. ئەم بابەتەش ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا سەندیکای شۆفێران جەخت دەکاتەوە کە هەواڵەکە ڕاست نییە و هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو باریەیەوە دەڕنەچووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی SNN، ئازاد ئەحمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی  ڕایگەیاند کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی (گاز و بەنزین)، بەشێک لە شۆفێرانی پاس ویستوویانە کرێی گواستنەوە زیاد بکەن. بەڵام سەندیکا ڕێگری لەو هەنگاوە کردووە و داوای لێکردوون ڕەزامەندیی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی وەربگرن، کە لە ئێستادا داواکارییەکە لەلایەن ئەو دامەزراوانەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران جەختی کردەوە کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی بەرزکردنەوەی کرێی پاسن لەسەر هاووڵاتییان.

هەروەها هۆشداری دا کە ڕێکاری یاسایی و لێپێچینەوەی توند بەرامبەر هەر هێڵێک یان شۆفێرێک دەگیرێتە بەر کە بڕیارەکە پێشێل بکات و داوای لە هاوڵاتییانیش کرد لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سەرپێچییەکدا ڕاستەوخۆ ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران سزا بدرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this