هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە

0
8

SNN-

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2026، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە بیستراوە، ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشداریی پێشوەختە لەلایەن دەزگاکانی بەرگریی شارستانیی ئەو وڵاتەوە.

بەپێی راپۆرتەکان، تەنیا چەند خولەکێک بەر لە بیستنی دەنگی تەقینەوەکان، بەرگریی شارستانی لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداریی دابووە دانیشتووانی پایتەخت لەبارەی بوونی مەترسیی هێرشێکی ئاسمانی. لە هۆشدارییەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کرابوو بە هێمنی رەفتار بکەن، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و لە دەرگا و پەنجەرەکان دوور بکەونەوە، پاش تێپەڕینی مەترسییەکەش هۆشدارییەکە هەڵگیرا، هاوکات لە وادی دەواسر و نەجران لە باشووری وڵاتەکە هەمان رێکاری هۆشداریدان گیرابووەبەر.

هاوکات، سوپای سعودیە و هێزەکانی هاوپەیمانان رایانگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویەتی موشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی ریازدا تێکبشکێنێت کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کرابوو، هەروەها درۆنێکی دیکەشیان لە ئاسمانی ناوچەی رۆژهەڵاتی سعودیە خستووەتە خوارەوە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this