لە کەمپى ئاوارەکانی عەربەت ژنێک کۆرۆنای گرتووە و بەرکەوتەى لەگەڵ 33 کەس هەبووە

ژنە ئاوارەیەکی عێراقی | فۆتۆ : Dan Kitwood/Getty Images)
SNN- هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى کەمپى ئاشتى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرایدەکات”ژنێکى تەمەن 49 ساڵ تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە لە خێزانێکى 33 کەسییە و بەرکەوتەى هەبووە لەگەڵیان”.
پەخشان تۆفیق بەڕێوەبەرى کەمپى ئاشتى بە SNNى ڕاگەیاند”پاش ئەوەى ژنێک لە کەمپى ئاشتى دەڕواتە نەخۆشخانەى شار کە خۆى جەڵتە لێیداوە، پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ دەکرێت، دەرکەوتووە کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە و ڕاستەوخۆ داخڵى نەخۆشخانە کراوە و داوامان لەلایەنى پەیوەندیدار کردووە پشکنین بۆ ئەوانە بکات کە بەرکەوتەیان لەگەڵى هەبووە”.
وتیشى: “ئەو ژنە لە خێزانێکى 33 کەسییە و هاوسەرەکەى 3 ژنى هەیە و ناوى (سەمرە حەسەن)ە و تەمەنى 49 ساڵە، ئێمە لە ئییدارەى کەمپ ئەو خێزانەمان جیا کردۆتەوە و ڕێگا نادەین کە سەردانى کەس بکەن و کەسیش سەردانیان بکات تاوەکو ئەو کاتەى دڵنیا دەبینەوە لە ئەنجامى پشکنینەکانیان”.
هاوکات ڕوونى کردەوە”جگە لەو کرێکارانەى کە لە کۆمپانیاکانى پاککەرەوە کار دەکەن، ڕێگا نادەین هیچ کەسێک لە دەرەوەى کەمپەکە سەردانى کەمپ بکەن و کەسیش بچێتە دەرەوە لێى، ئەگەر پێویست بکات ئەوا تەواوى کەمپەکە کەرەنتین دەکەین و لەسەر ئەو حاڵەتەش لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگارى سلێمانى و تەندروستى و بەڕێوبەرایەتى کۆچ و کۆچبەران ئاگادار کراوەتەوە هەمویان لەسەر هێڵن”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە کەمپى ئاشتى دەکەوێتە ناحیەى عەربەتى سەر بە پارێزگاى سلێمانی و لە ئێستادا نزیکەى 1960 خێزانى تێدا نیشتەجێیە کە زۆربەیان ئاوارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









