“142 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا”

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 142 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون، ئاشكراشیكرد: یه‌ك كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 2 هه‌زار و 273 پشكنین ئه‌نجامدراوه له ئه‌نجامدا:142 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون به‌مشێوه‌یه:
پارێزگای هەولێر 44 پۆزەتڤ: 34 پیاو و حه‌وت ژن و سێ منداڵ، سی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، 11 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شارەوانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، صلاح ا‌لدین، بەختیاری، فەرمانبەران، نازماوە، گوندی ئینگلیزی، ئیسکان، برایەتی، ھانا سیتی، عارەبان، کۆمەڵگای کانی قرژاڵە، قەزای چۆمان، قەزای کۆیە.
پارێزگای سلێمانی 95 پۆزەتڤ و یه‌ك گیان لەدەستدان: شاری سلێمانی 62 پۆزەتڤ و یه‌ك گیان لە دەستدان: 28 پیاو و 25 ئافرەت و دوو کوڕ و کچێکی گەنج و شه‌ش منداڵ، 24 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و 37 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە دانیشتووی وارماوە، قەزای چەمچەماڵ، گشت تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی گەرمیان 33 پۆزەتڤ: 32 پیاو و نۆ ئافرەت و منداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.
پارێزگای دهۆك یه‌ك پۆزەتڤ: پیاوێك تەمەن 36 ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە لە کەرەنتین بووە، دانیشتووی ناو شاری دھۆکە
پارێزگای هەڵەبجە دوو پۆزەتڤ: خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 55 ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە، دانیشتووی ناو شاری ھەڵەبجەن.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌ره‌نتین كراون وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له ئاماره‌كه‌دا، “لەئێستادا تەنیا هه‌زار و 448 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، 228 لە هەولێر، 23 لە سلێمانی، هه‌زار و 197 لە دهۆك، 12 هه‌زار و 141 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی 14 رۆژ”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا هه‌زار و 466 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون له هه‌رێم، له‌و ژمارهیهشه 28 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا 542 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا 896 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









