كهسوكارى مردوویهك پهلامارى كارمهندانى بهشى فریاكهوتنى نەخۆشخانەی ڕانیه دهدهن

وێنهى نهخۆشخانهكه پاش هێرشكردنه سهرى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
دوای مردنی ژنێک لە ڕانیه، کەسوکارهكهى پەلاماری کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە دەدەن و زیان بە کەلوپەلەکانی نەخۆشخانەکە دەگەیەنن.
تەها محەمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند : “ئەمڕۆ سێشەممە ، ژنێكى تەمەن 49 ساڵ گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، پاش بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی رێکارە تەندروستییەکان، دەرکەوتووە ئەو ژنه پێش گەیشتنی به نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی: “دواتر کەسوکاری ئەو ژنه لە دەرئەنجامی ئەو حاڵەتەدا پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیانداوە و زیانیان گەیاندووە بە بەشێک لە پێداویستییەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین ئهوهشى خستهڕوو: “لە ئێستادا پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبن بۆیە پێویستە هاووڵاتییان رێز لە ماندووبوونییان بگرن”.
بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN كه له بارهى هۆكارى رووداوهكهوه دهستى كهوتوون، “کەسوکاری ژنە مردووەکە باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی بەشی فریاکەوتن وەک پێویست گرنگی بە حاڵەتەکەی ئەوان نەدراوە، بۆیە ئەو کارەیان ئەنجام داوە”.
بەڵام تەندروستی ڕاپەڕین ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە لهوبارهیهوه تەها محەمەد ئاماژه بهوهشدهكات: “هەموو رێکارێکی پێویست بۆ قوربانییەکە گیراوەتە بەر، بەڵام پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە ئەو ژنە گیانی لە دەستداوه”.
ماوهى چوار رۆژه بهشێكى پزیشكانى نیشتهجێى سلێمانى، ههڵهبجه، ئیدارهى گهرمیان و ڕاپهڕین به هۆى دواكهوتنى مووچهوه بایكۆتیان له كاركردن راگهیاندووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









