“وهفدى هه‌رێم و به‌غدا هه‌فته‌ى داهاتوو گفتوگۆى پرسى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان ده‌كه‌ن”

كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى نێوان شاندى هه‌رێم و به‌غدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌شڵێت: “پرسى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، له ماوه‌ى رابردووش‌دا وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم، دواتر وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حومه‌تى هه‌رێم چه‌ند جارێك سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “بڕیاره شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكان كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستیپێكرد و بناغهیهكییان دانا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.
له‌باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه سه‌میر هه‌ورامى ئاشكرایكرد: “پرسى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان گرنگترینى ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌بێت كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زیاتر تیشكى ده‌خرێته سه‌ر، شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هاوشێوه‌ى سه‌ردانه‌كانى پێشوو به سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى ده‌بێت و بڕیاره له ئاستى باڵا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “له كۆتاییه‌كانى مانگى چوار و سه‌ره‌تاى مانگى پێنج شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا و له ئێستادا به‌رچاو روونییهكى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
جیاوازى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان شاندنى هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌مجاره له‌وه‌دایه كه وهفدى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كاندا له پرسى نه‌وت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیحسان شه‌مه‌رى، وه‌زیرى نوێى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌ن، هاوكات كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ته‌واوبووه و هیچ پۆستێكى به‌تاڵى نه‌ماوه و ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى له كاردان كه په‌یوه‌ندییان به پرسى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ئێستادا دیوانى چاودێرى دارایی عێراق به هاوكارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندى لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له سه‌رجه‌م داهاته‌كانى هه‌رێم و قه‌رزه‌كانى و پرسى نه‌وت بكه‌ن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









