
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانى ئاشکراى دەکات: “بە هۆى ئەوەى فەرمانبەرێکمان تووشی کۆرۆنا بووە، بە فەرمى بۆ ماوەى 10 رۆژ دەواممان لە بەڕێوبەرایەتیەکەمان راگرت”.
ئەدیب لەتیف، بەڕێوبەرى شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانى بە SNN ی راگەیاند: “لە پێناو سەلامەتى هەموان و بڵاو نەبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەواممان لە بەڕێوبەرایەتیەکمان راگرت ئەمە پاش ئەوە دێت کە دوێنى سێ شەممە ئەنجامى پشکنینى یەکێک لە فەرمانبەرەکانمان پۆزەتیڤ دەرچوو”.
وتیشى: “ئەو کەسانەى کە سەردانمان دەکەن لە بەڕێوبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان زیاتر کەسانى بەساڵاچوون، بۆ ئەوەى خوانەخواستە ڕووداوێکى نەخوازراو ڕوونەدات و فەرمانگەکەمان نەبێتە هۆى بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بە رراوێژ کردن لە گەڵ پارێزگارى سلێمانى و لایەنە پەیوەندى دارەکان بڕیارماندا تاوەکو21 حوزەیران دەوام لە فەرمانگەکەمان رابگیرێت”.
هاوکات روونى کردەوە”پشکنین بۆ ئەو فەرمانبەرانە کراوە کە بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرەدا هەبووە، داواشمان کردوە تەواوى فەرمانگەکەمان بۆ پاکژ بکرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








