
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی-کۆرۆنا
SNN
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، چوارشەممە 10ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمـی کوردستان کرا.
سەرەتا وەزیری ناوخۆ ڕاپۆرتی خۆی خستەڕوو، دواتر وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی وردی لە بارەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی خستەڕوو، سەرەڕای خستنەڕووی چەند داواکاری و پێشنیارێک.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی، لیـژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم بڕیارانەی دا:
یەکەم: بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و کەرەنتینەکردن و چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تووشبووان و بەرکەوتووان و گەشتیاران و چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
دووەم: سەپاندنی بەزۆر بۆ بەستنی دەمامک لە هەموو دامەزراوە و شوێنە گشتییەکان و دابینکردنی بۆ هەر هاووڵاتییەک کە سەردانی فەرمانگە و دامەزراوە گشتییەکان دەکات و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
سێیەم: خەرجکردنی قۆناغێکی دیکەی بودجەی تایبەت بە خەرجییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر دامەزراوە تەندروستییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم.
چوارەم: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاسانکاری پێویست پێشکەش بە کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەمامک و هۆکارەکانی دیکەی خۆپارێزی دەکەن تاوەکو بە ئاسانی و بە کواڵێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
پێنجەم: ڕێگەپێدان بە وەزارەتی تەندروستی بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریی تاقیگەیی و دانانی میکانیزمی نوێ و پێویست بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەویش لە دوای دڵنیابوونی وەزارەت لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان و کواڵێتی لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزارەت و تاقیگە گشتییە تایبەتمەندەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەردەوام دەبن لە ڕێکاری تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوارچێوەی بەرنامەی بەردەوامی وەزارەت بۆ گەڕان بە شوێن تووشبووان و بەرکەوتووەکان و ئەوانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێ.
شەشەم: راسپاردنی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ پەیوەندیکردن و سەردانیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێـراق و نووسینگەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێـراق و هەرێمـی کوردستان و کونسڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە هاوکاری و پشتیوانیی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمـی کوردستان بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حەوتەم: بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمـی کوردستان و توندترکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی ئەم قەدەغەیە لە نێوان هەرێمـی کوردستان و پارێزگاکانی عێـراق و راسپاردنی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ رێکخستنەوەی دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەتایبەتی ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی شوێنی وەزیفەکانیانن بە جۆرێک بتوانرێ کەمتـرین هاتووچۆ و بەریەککەوتن هەبێت، و هەمان شت ڕەچاو بکرێت لەلایەن وەزارەت و لایەنەکانی دیکە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتەکانیان کە نیشتەجێی دەرەوەی شوێنی وەزیفەکانیانن.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









