فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا پێشبینیەکانی لەبارەی گفتوگۆکانی بەغدا و واشنتن ئاشکرادەکات

SNN
فەرماندەی ناوەندی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: پێشبینی دەکەین حکومەتی عێراق داوامان لێبکات هێزەکانمان لە وڵاتەکەیاندا بهێڵینەوە.
کێنس مەکەنزی لە میانی دیدارێکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە واشنتن، رایگەیاند: “چاوەڕوانی ئەوە دەکەین حکومەتی عێراق داوا لە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بکات، هێزەکانیان لە عێراق بهێڵنەوە بۆ ئەوەی پابەند بن بە تێکشکاندنی رێکخراوی داعش لە وڵاتەکەدا”.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، مەکەنزی رایگەیاندووە: “کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، هەوڵەکانی ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا پەکخستووە”.
وتیشی: “ئێران زۆر هەوڵیدا هێڵی سووری ئەمریکا بدۆزێتەوە، هێرشی موشەکی کۆتایی سالی رابردووی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکای لێکەوتەوە، هێڵی سووربوو بۆ ئەمریکا کە دەبوو سنوور بۆ ئێران دابنێت”.
ئەم وتانەی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکاتێکدایە، بە گوێرەی پلانێکی چەندین مانگ لەمەوبەر، گفتوگۆیەکی فراوانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکردووە کە تیایدا پێداچوونەوە بە هەموو رەهەندەکانی پەیوەندیەکەدا دەکرێت.
لە گفتوگۆکاندا شەش پرسی سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە یەکێکیان پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
یەکێکی دیکە لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیش هەژموونی ئێران و دەستوەردانیەتی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









