داوا لە سعودیە دەکرێت ئەمساڵ مەراسیمی حەج ئەنجام نەدات

مەراسیمی حەج
SNN
نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ دواخستن و ھەڵپەساردنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، لەگەڵ سعودیە لە گفتوگۆدان و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە، بۆیە داوا لە سعودیە دەکرێت مەراسیمی حەجی ئەمساڵ ئەنجامنەدرێت، بەڵام سعودیە هێشتا بڕیاری نەداوە لەوەی ئەمساڵ بەتەواوەتی حەج رادەگرێت، یان تەنیا رێگە بە ژمارەیەکی کەم خەڵک دەدات حەج بکەن.
بەپێی سەرچاوەکانی راگەیاندن سعودیە بیرلەوە دەکاتەوە ئەمساڵ تەنیا ژمارەیەکی سیمبوولی موسڵمانان رێگەیان پێبدرێت حەج بکەن، ئەو رێوشوێنانەش لەپێناو رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار موسڵمان روودەکەنە سعودیە بە بەجێهێنانی فەریزەی حەج، داتا فەرمییەکانی سعودیەش نیشانی دەدەن داهاتی ئەو وڵاتە لە حەج و عومرە، ساڵانە دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵ، سعودیە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی حاجییانی بۆ سعودیە راگرت و رۆژی هەیینی رابردووش جارێکی دیکە قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی شاری جەددە راگەیاند، تاوەکو ئێستا نووسینگەی رۆژنامەوانیی حکومەتی سعودیە راگەیەندراوی لەبارەی چارەنووسی حەجی ئەمساڵ بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی داتا فەرمییەکان: لە ساڵی 2019 نزیکەی 19 ملیۆن موسڵمان عەمرەیان کردووە و 2.6 ملیۆن کەسیش حەجیان کردووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









