بڵێسه جەبار فەرمان ” كورد له عێراقدا تادێت به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت”

بڵێسە جەبار فەرمان
SNN
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند” ئه‌و چوارسه‌د ملیاره‌ی كه له‌به‌غداده‌وه بۆ هەرێم نێردرا ته‌نها بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نێردراوه هی مانگی چواره و نابێ بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر به‌كاربهێنرێت”
ده‌شڵێت” ئه‌وه كاری په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه كه به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن. داواكارم په‌رله‌مانی کوردستان به ئیش و ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و چاودێری ئه‌وه بكات بزانێت ئه‌و پاره‌یه چۆن و بۆنادرێت بە مووچەخۆران و فه‌رمانبه‌ران؟ بۆ به‌م شێوه‌یه گه‌یشتۆته كه ئێستا هه‌یه”
بڵێشە ئاماژە بەوەش دەکات: ” سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به دكتۆر فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ده‌ڵێت” له‌به‌ر یه‌كڕیزی كورد ده‌نگمان به د.فوئاد دا، ئه‌وانیش ده‌نگیان به‌كاندیدی ئێمه‌دا بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، وه ئێمە هەوێنی یەکڕیزین لە بەغدا نەک بۆ پۆست بۆ مافە دەستوریەکان زیاتر پێویستمان بە یەکدەنگی هەیە. نەک تەنیا یەکێتی و پارتی بەڵکو لەگەڵ هەموو فراکسیۆنە کوردیەکان. ”
“كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند زۆر گه‌وره‌یه، وه پێگه‌ی كورد له عێراقدا تادێت به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت “
ده‌رباره‌ی پێشبینی و چاوه‌ڕوانی كورد له‌م كابینه نوێیه‌ی عیراق؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت :” شاراوه نییه كه كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند زۆر گه‌وره‌یه، پێگه‌ی كورد له عێراقدا تادێت به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تا بكه‌ین كه كورد به چ هێزێكه‌وه له‌وێ بوو. چه‌ند وه‌زاره‌تی هه‌بوو، وه جومگه گرنگه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئێستا له‌چاو ئه‌وكاته‌دا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه بێگومان گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و هه‌ڵانه بێبه‌ش نیین كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا هاتووه، ئێمه له‌وێین بۆئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستین و هه‌وڵی جددی بده‌ین كه ئه‌و به‌ڵێنانه به‌تایبه‌تی له‌دابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبین به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داومانه كه‌وا سووربین و شه‌ڕی خۆمان بكه‌ین له‌وێ و بۆ ئه‌مه یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا زۆر گرنگه بۆیە ئەو ماوەی کەماوە هیوادارم هاوپەیمانێتی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەبەغدا دروست بکرێت.”
” خۆشبه‌ختانه 2020 بودجه نه‌هاته په‌رله‌مانه‌وه ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی زۆر زۆر گه‌وره‌مان ده‌بوو “
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عیراق، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ده‌ڵێت” بودجه‌ی ساڵی 2019 كه هاته په‌رله‌مانه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ردرا، به‌شێكی باشی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی تێدابوو ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ په‌رله‌مانتاران ،بۆ هه‌رێمی كوردستان كه توانرا له بودجه‌ی 2019 دا هه‌تا به‌شی پارێزگاكان و زۆر شتی تر له‌ناو بودجه‌دا دهستەبەر بكرێت . ڕاسته كه به‌شێكیان وه‌كو گه‌نمی جوتیاران و هه‌تا موچه‌ی پێشمه‌رگه تاوه‌كو ئێستاش جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه بوو ، وه‌كو یاسا، له یاسای 2019 دا بوو، ده‌توانم بڵێم كه خۆشبه‌ختانه 2020 بودجه نه‌هاته په‌رله‌مانه‌وه ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌بوو. ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مان ده‌توانی ئه‌وه‌ی كه ئێستا له 2019 دا ده‌سته‌به‌رمان كرد، 2020 ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بوو به‌ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له بودجه‌دا هاتبوو، كه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو و ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر درا بوو، كه هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو به‌وه‌وه، ئێمه 2020 نه‌مانده‌توانی ئه‌و مافانه بچهسپێنیین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌ی كه روویدا وا ده‌كرێت ئێستا هه‌ر به بڕیاری بودجه‌ی 2019 ، 2020 یش به‌ڕیوه ده‌چێت. ئه‌مه به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌رنا ئێمه زیانی زۆرمان ده‌كرد به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی 2020 یشدا، هێشتا هه‌ر یاسای 2019 له بودجه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مه له قازانجی کوردستانە به‌و شێوه‌یه‌یه‌ی كه له 2019 دا هاتووه.”
” له‌به‌ر یه‌كڕیزی كورد ده‌نگمان به د.فوئاد دا، ئه‌وانیش ده‌نگیان به‌كاندیدی ئێمه دا”
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند” ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئیش ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێت ماڵی كوردی له به‌غداد یه‌كڕیز ده‌ركه‌وێت، یهكڕیزبێت، به‌ڕێز دكتۆر فوئاد حسێن” ته‌نها كاندیدی پارتی بووه، ئه‌وان دانوستانیان كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستادا له‌گه‌ڵ “به‌ڕێز كازمی” دا . گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و بێت، هه‌روه‌ها كازمی و كوتله‌كانی تریش پێی ڕازی بوون بێگومان ئێمه نه‌مان ویستووه له‌وێدا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وین كه‌وا یه‌كڕیزی ماڵی كورد تێك بده‌ین، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌نگمان پێداوه چونكه كازمی پێش ئه‌وه “سیڤی” كاندیده‌كانی ناردووه بۆ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌و پۆسته ته‌نها كاك فوئاد بووه، واته لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕازی بوون و كازمی خۆی له‌سه‌ری ڕازی بووه ،بۆیه ئێمه نه‌مان ویستووه له‌وێدا یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد تێكبده‌ین، وه ده‌نگی زۆرینه هه‌ر سه‌ری ده‌گرت، ئه‌وانیش ده‌نگیان به‌كاندیده‌كه‌ی ئێمه دا بۆیه ئێمه له‌وێدا ده‌نگمان به‌كاك فوئاد داوه.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









