ئاكۆ كه‌ریمى ده‌بێته یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌یه‌كى چامپیۆنس لیگ

ئاكۆ كه‌ریمى
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ئاكۆ كه‌ریمى راهێنه‌رى لاوى كورد و شارى مه‌هاباد-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌بێته یه‌كه‌م راهێنه‌ر له‌مێژووى كوردستاندا كه بۆ وه‌رزى 2020-2021 وه‌ك یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌یه‌كى وڵاتى سلۆڤینیا-ى به‌شدار لهیوفا چامپیۆنس لیگى یارى باله‌دا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
پاش قسه‌كردن و گفتوگۆیه‌كى دۆستانه له‌نێوان ئاكۆ كه‌ریمى راهێنه‌رى تیمى باله‌ى لاوانى یانه‌ى لیوبلیانا (لیوبلیانا ڤۆلى) سلۆڤینیایی، له‌شارى لیوبلیانا له‌گه‌ڵ كارگێڕیی تیمى یه‌كه‌م (پێشكه‌وتووان)ى یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا (ACH Volley Ljubljana)، دواجار هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن كه ئاكۆ وه‌ك یاریده‌ده‌رى دووه‌مى راهێنه‌رى تیپه‌كه و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕ ده‌ستبه‌كاربێت.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا (ACH Volley Ljubljana)ى سلۆڤینیایی كهیانهیهكى تایبه‌تمه‌نده به‌یارى باله و له‌خولى نایابى باله‌ى یانه‌كانى سلۆڤینیا ركابه‌ریی ده‌كات و له‌خولى باله‌ى یانهپاڵهوانهكانى ئه‌وروپا (CEV Champions League)دا به‌شداره، به‌فه‌رمیی بڵاوى كرده‌وه كه بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021 ئاكۆ كه‌ریمى به‌شێك ده‌بێت لهیانهكهیان و وه‌ك یاریده‌ده‌رى دووه‌مى راهێنه‌ر و وه‌رگێڕى یانه‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌م ئه‌ركه نوێیه، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، ئاكۆ كه‌ریمى راهێنه‌ر وتى: یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا یه‌كێكه له‌یانه دیاره‌كانى سلۆڤینیا و ئه‌وروپا و مێژوویه‌كى زێڕ‌ینى هه‌یه و 16 جار بۆته پاڵه‌وانى یانه‌كانى سلۆڤینیا و 11 جاریش پاڵه‌وانى جامى یانه‌كان و 9 جاریش پاڵه‌وانى خولى هه‌رێمایه‌تى (مێڤزا-Mevza) و 1 جاریش بۆته پاڵه‌وانى یانه‌كانى ئه‌وروپا، بۆمن جێى شانازییه كه وه‌ك یه‌كه‌م راهێنه‌رى كورد به‌درێژایی مێژوو ئه‌م ئه‌ركه گرنگه وه‌ربگرم و ببمه یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌یه‌ك كه له‌چامپیۆنس لیگدا ركابه‌ریی ده‌كات، زۆر خۆشحاڵم و ناتوانم گوزارشت له‌خۆشى و هه‌سته‌كانم بكه‌م، ئومێد ده‌كه‌م بتوانم لهئهركهكهدا سه‌ركه‌وتووبم”.
د.ئاكۆ كه‌ته‌مه‌نى 29 ساڵه و له‌شارى لیوبلیانا-ى پایته‌ختى سلۆڤینیا بۆ دكتۆرا ده‌خوێنێت، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: رۆژى 10-8-2020 له‌هۆڵى تیڤۆلى (Tvoli)ى شارى لیۆبلیانا كه‌تایبه‌ته بهیانهكهمان، له‌ئه‌ركه نوێیه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا ده‌ستبه‌كارده‌بم و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزى نوێى خوله‌كانى سه‌ر ئاستى سلۆڤینیا و ئه‌وروپا ده‌ستپێ ده‌كه‌ین”.

بیۆگرافیا:
-ناوى ته‌واو: ئاكۆ تاهیر جه‌عفه‌ر كه‌ریمى.
-به (ئاكۆ كه‌ریمى) ناسراوه.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 10-7-1991.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى مه‌هاباد-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
-خوێندكارى دكتۆرایه له‌ئه‌ندازیارى میكانیكی/ زانكۆى لیوبلیانا (LJU)ى سلۆڤینیا.
*وه‌ك یاریزان:
– بۆ چوار وه‌رزى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك (2016-2017 و 2017-2018 و 2018-2019 و 2019-2020) یاریزان و كاپتنى تیپى باله‌ى یانه‌ى لیوبلیانا (لیوبلیانا ڤۆلى) له‌خولى پله یه‌كى باله‌ى یانه‌كانى سلۆڤینیا.
-ساڵى 2016 وه‌ك یاریزانى تیمى یانه‌ى لیۆبلیانا بڕوانامه‌ى رێزلێنانى به‌ڕه‌وشتترین یاریزانى خولى پله یه‌كى باله‌ى یانه‌كانى سلۆڤینیاى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى خوله‌كه‌وه پێبه‌خشراوه.
*وه‌ك راهێنه‌ر:
-ساڵى 2017 له‌شارى لیوبلیانا-ى سلۆڤینیا له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى باله (FIVB) بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بوارى راهێنه‌ریی ئاستى یه‌كه‌م (لیڤڵ 1)ى یارى باله‌ى وه‌رگرتووه.
-ساڵى 2018 له‌شارى پۆدابست-ى هه‌نگاریا له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى باله (FIVB) بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بوارى راهێنه‌ریی ئاستى دووه‌م (لیڤڵ 2)ى یارى باله‌ى پێدراوه.
-ساڵى 2019 وه‌ك راهێنه‌ر نازناوى پاڵه‌وانى خولى باله‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌كانى سلۆڤینیاى وه‌رزى 2018-2019ى له‌گه‌ڵ تیمى باله‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى لیوبلیانا (لیوبلیانا ڤۆلى) سلۆڤینیا بۆ ئاستى ژێر ته‌مه‌ن 14 ساڵان به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵانى 2019 و 2020 راهێنه‌رایه‌تى تیمى باله‌ى لاوانى یانه‌ى لیوبلیانا (لیوبلیانا ڤۆلى) سلۆڤینیا بۆ ئاستى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵان كردووه.
-ساڵى 2019 له‌سه‌ر داوه‌ت و میوانداریى یانه‌كه، وه‌ك یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتى مه‌شق و راهێنانه‌كانى تایبه‌ت به‌یانه‌ى (فریدریچهافن-Friedrichshafen)ى ئه‌ڵمانى كردووه كه یانه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده به‌یارى باله.
*وه‌ك ناوبژیوان:
ساڵى 2018 لهسلۆڤینیا وه‌ك ناوبژیوانى لاكان به‌شداریى له‌به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كى خولى باله‌ى یانهپاڵهوانهكانى ئه‌وروپا (CEV Champions League) له‌نێوان هه‌ردوو تیمى باله‌ى یانه‌كانى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا-ى سلۆڤینیا و زینیت سان پترسبۆرگ-ى روسیا كردووه.
-ساڵى 2018 وه‌ك ناوبژیوانى لاكان سێ یارى خولى باله‌ى (چارلینگ كه‌پ)ى تایبه‌ت به‌یانه‌كانى ئه‌وروپا-ى به‌ڕێوه‌بردووه.
-ساڵى 2018 وه‌ك ناوبژیوانى لاكان له‌به‌ڕێوه‌بردنى 11 یارى خولى باله‌ى نایابى یانه‌كانى سلۆڤینیا به‌شداربووه.
-ساڵى 2018 وه‌ك ناوبژیوانى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌به‌ڕێوه‌بردنى حه‌وت یارى خولى باله‌ى نایابى یانه‌كانى سلۆڤینیا بۆ خانمان به‌شداربووه .
-ساڵى 2018 وه‌ك ناوبژیوانى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌به‌ڕێوه‌بردنى هه‌شت یارى خولى باله‌ى نایابى لاوانى یانه‌كانى سلۆڤینیا بۆ كچان و كوڕان به‌شداربووه.
-ساڵى 2019 وه‌ك ناوبژیوانى لاكان به‌شدارى له‌به‌ڕێوه‌بردنى یارى كۆتایی خولى نایابى باله‌ى یانه‌كانى سلۆڤینیا-ى له‌نێوان هه‌ردوو تیپى یانه‌كانى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا (ACH Volley Ljubljana) و كالسیت ڤۆلى (Calcit Volley) كردووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









