وەزارەتی دارایی: لە 400 ملیارەکە 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار ماوەتەوە

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت “ئەو پارەیەی بەغدا ناردوێتی، 400 ملیار نییە 388 ملیار دیناره، بڕی 165 ملیار‌و 725 ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە. ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە
دەشڵێت: “یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە، یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە”.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یەک له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت بە 400 ملیار دیناره‌كه
ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه 453 ملیار دینار بوو.
به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەوەروەها 150 ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی 138 ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت.
چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها 388 ملیار بۆ هەرێم مایەوە.
له‌و 388 ملیار دیناره، بڕی 165 ملیار‌و 725 ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە. ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
11/6/2020
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









