
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
به‌هۆى كه‌وتن و ئازار پێگه‌یشتن به‌سه‌ر و ده‌ستى و كاریگه‌رییه‌كانى كهوتنهكهى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان/ عێراق له‌نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه و وابڕیاره سبه‌ى نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رى بۆ بکرێت.
به‌ر له‌مانگ و نیوێك مامۆستا سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێم كاتێك له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا سه‌رقاڵى چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ى داره‌كانى نێو باخچه‌كه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت و ئازارى زۆرى پێده‌گات به‌تایبه‌تى به‌سه‌رى كه ده‌شكێت و سه‌ره‌نجام له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و به 14 ته‌قه‌ڵ سه‌رى ده‌دورێته‌وه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م كه‌وتنه‌وه، دووباره به‌هۆى بێهێزییه‌وه كۆنتڕۆڵى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و بارودۆخى تێكده‌چێت و رووه‌وڕوو ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى و به‌مهۆیه‌وه ئازار بهڕووخسارى ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دواى پشكنێكى ورد و هه‌ستیار پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه له‌كاتى كهوتنهكهى ئه‌مجاره‌یدا خوێن له‌نێو دوو ده‌مارى مێشكی‌دا مه‌یوه، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر خه‌وێنراوه و ئه‌مڕۆ 11ى حوزه‌یرانى 2020 ته‌واوى پشكنینه‌كانى بۆ كراوه و بڕیاره سه‌رله‌به‌یانى سبه‌ى هه‌ینى نه‌شته‌گه‌ریی سه‌رى بۆ بكرێ.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پار-ى كرد و له‌وێ له‌ته‌ندروستى مامۆستا سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و-ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان/ عێراق-ى پرسى و ئه‌میش له‌باره‌ى كهوتنهكهى و بارودۆخ و ته‌ندروستییه‌وه وتى: مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باخچه‌ى ماڵه‌كه‌مدا له‌به‌رزى چه‌ند مه‌ترێك كه‌وتم و ئازارم پێگه‌یشت و سه‌رم شكا و پزیشكه‌كان چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆكردم و پاش ئه‌وه ته‌ندروستیم باشبووەوه گه‌ڕامه‌وه ده‌وامى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى و بارودۆخم زۆر ئاسایی بوو”.
هه‌روه‌ها وتى: رۆژى 9ى ئه‌م مانگه به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م كه‌وتنه، له‌ناكاو بارودۆخم تێكچووه‌وه و دووباره له‌ماڵ كه‌وتم و ئه‌مجاره سه‌ر و رووخسارم زامدار بووه‌وه، ئه‌مجاره‌ش پشكنینێكى زۆرم ئه‌نجامدا، به‌پێى ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت خوێن له‌مێشكم مه‌یوه و ده‌بێت نهشتهگهریم بۆ بكرێ و ئه‌وه‌بوو هاتومه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى پار و له‌سه‌ر راسپارده‌ى كاك مه‌لا به‌ختیار و له‌سه‌ر ئه‌ركى كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سبه‌ى نهشتهگهریم بۆ ده‌كه‌ن و خوێنه مه‌یوه‌كه له‌سه‌رم ده‌رده‌كه‌ن، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌م پشكنینه‌كانى پێش نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ ده‌كه‌ن، سوپاس بۆ خواى گه‌وره و هه‌موو لایه‌ك ته‌ندروستیم باشه و چاوه‌ڕوانى نه‌شته‌گه‌رییه‌كه و ئه‌نجامه‌كانى ده‌كه‌م”.
“بارودۆخى وه‌رزش به‌مشێوه‌یه ناچێته‌سه‌ر”
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێم سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى خۆى، خه‌مى بوارى وه‌رزش و چالاكییه‌كه وه‌رزشییه‌كانى بوو له‌هه‌رێم و به‌بێ ئه‌وه‌ى پرسیارى لێبكه‌ین، وتى: هه‌ست به‌نیگه‌رانى زۆر ده‌كه‌م كه حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك پێویست نایه‌ته هانامان، له‌ساڵى 2019ه‌وه تائێستا ئه‌وه بۆ نزیكه‌ى 9 مانگ هیچ بڕه پاره‌یه‌كى پێ نه‌داوین تا دابه‌شى سه‌ر یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانى بكه‌ین و ئه‌وانیش چالاكى پێ بكه‌ن، كه پاره‌ت نه‌بێ به‌چى چالاكى بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ناتوانین كرێى ئه‌و شوێنه‌ش بده‌ین كه باره‌گاى لیژنه‌كه‌یه، بارودۆخى وه‌رزش به‌مشێوه‌یه ناچێته‌سه‌ر، لێره‌وه پێشنیاز ده‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى پرسى وه‌رزش بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى وه‌رزشییه و ئێمه به‌رپرسین له‌هه‌زاره‌ها چالاكی وه‌رزشى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م میلله‌ته”.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









