جۆری ئەو دەرمانە ئاشكراكرا کە بووەهۆی لەناوچوونی 100 سەر ئاژەڵ

مرداربوونەوەی ئاژەڵ فۆتۆ،-عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ زیاتر لە 100 سەر ئاژەڵی ئاژەڵدارێكی گوندی عەلیاوای سەر بە قەزای سەیدسادق مراداربوونەوە، قایمقامیەتی قەزای سەیساق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە پۆلیس و ئاسایش و ڤێرتەرنەری و كشتوكاڵی سەیدساق پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە و دەركەوت كە ئەو دەرمانەی ئاژەڵەكان خوارویانە جۆرە پەینێكی كیمیایی كوشندەیە و بەكارهێنانی لە بواری كشتوكاڵیدا بۆ تەندروستی مرۆڤ زیانی نییە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی قایمقامی قەزای سەیدسادق بە لەناوچوون و مرادبوونەوەی زیاد لە 100 سەر ئاژەڵی هاووڵاتییەكی گوندی عەلیاوا، ڕاستەوخۆ لە سەر فەرمانی قایمقامی قەزای سیدسادق و بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەت كە لە نوێنەرانی قایمقامێت و ڤێتەرنەری و تەندروستی و كشتوكاڵ و ئاسایش و پۆلیسی سەیدسادق پێكهێندرا بوو دەستیان كرد بەلێكۆلینەوە لەمرداربوونەوەی ئەو ئاژەڵانەی گوندی عەلیاوای سەر بە قەزای سەیدسادق.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون بۆ هۆكار و جۆری ئەو ماددەی كە ئاژەڵەكان خواردبوریانەوە، دەركەوت كە هۆكاری مەرداربوونەوەی ئەو 100 سەر ئاژەڵە بەهۆی جۆرێك لە (پەینی كیمیای) بووە كە جوتیاران بەكاریدێنن بۆ بە هێزكردنی زەوی كشتووكاڵی و بەرهەمەكانیان، كە خواردنی راستەوخۆی بۆ ئاژەڵ و پەلەوەر كوشندەیە.
لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە بەكارهێنانی ئەو جۆرە پەینە بۆ كاری كشتوكاڵ و لەناوبردنی مێرووە زیانبەخشەكان هیچ كاریگەری لە سەر بەرهەمە كشتوكاڵییە كە نابێت و مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دروستناكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









