كامه‌ران نه‌جم، چیرۆكى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره بوێرهى بۆ هه‌میشه له‌بیر ناكرێت

كامه‌ران نه‌جم، فۆتۆگرافه‌رى كورد | فۆتۆ: SNN
ئێستا ئێواره‌ى رۆژى 12ى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 یه، ته‌نیا دوو رۆژ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، پێشمه‌رگه و داعش له نزیك گوندى مه‌لا عه‌بدوڵا له كه‌ركوك شه‌ڕیانه، كامه‌ران و هاوڕێكه‌ى تۆزى شه‌ڕ جه‌سته‌ى پۆشیوون، ده‌ستیان به كامێراكانیانهوهیه، چاویان وێنه‌ى دیمه‌نه‌كانى شه‌ڕ ده‌گرێت و پێيهكانیشان راده‌كه‌ن له‌پێناو پاراستنى گیانیان، پێشمه‌رگه گه‌مارۆى گونده‌كه‌ى داوه، به‌ڵام له‌پڕ هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، داعش هێرشى پێچه‌وانه ده‌ستپێده‌كات، هاوشان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان كامه‌ران و هاوڕێكه‌ى ده‌چنه ناو ئه‌و سهنگهرهى كه هه‌ڵكه‌نراوه، داعش گوللـهبارانى پێشمه‌رگه ده‌كات له‌ناو سهنگهرهكهیدا، ده‌نگى گوللـه و ته‌قه هه‌موولایه‌كى ته‌نیووه، شه‌ڕ به سه‌ختى به‌رده‌وامه، له‌نێو ئه‌م هه‌موو ترس و راوى گیانه‌دا، كامه‌ران ده‌یه‌وێت ناشیرینیهكانى شه‌ڕ بگوازێته‌وه، بۆیه گوللـه‌ى یه‌كێك له قهناسهكانى داعش به‌ر ملى ده‌كه‌وێت، چیرۆكه‌كه به برینداربوونى كامه‌ران كۆتایی نایه‌ت، پێشمه‌رگه‌كان ده‌كشێنه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆزه‌خه بهجێبهێڵن، كامه‌ران به بریندارى ده‌خه‌نه ناو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان، دۆخه‌كه ئاڵۆزه، دووكه‌ڵى شه‌ڕ و گوللـه‌باران، رق و نه‌فره‌تى داعش ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا گرتووه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه پێى ده‌كشێنه‌وه به‌خێراى ده‌ڕوات، كامه‌ران ده‌كه‌وێته خواره‌وه، ده‌بێته دیلى ده‌ستى داعش و بۆ هه‌میشه بێسه‌روشوێن ده‌بێت.
ته‌نیا دوو مانگ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر رووداوى بێسه‌روشوێنبوونى فۆتۆگرافه‌رى كورد كامه‌ران نه‌جم، ئێستا رۆژى 19ى ئابى 2014 یه، ماوه‌ى دوو ساڵه رۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكى جه‌یمس فۆلى له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه له باكوورى سوریا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئازادكاره، له ئه‌مریكاوه هاتووه رووماڵى شه‌ڕى داعش بكات، به‌ڵام پاش به‌سه‌ربردنى دوو ساڵ له‌نێو زیندانى داعش و له‌ژێر ره‌حمه‌تى ئه‌و گروپه تیرۆیستیيه، ئه‌مڕۆ له ڕه‌ققه ئه‌و گروپه به به‌رچاوى جیهانه‌وه وتیان: “له وه‌ڵامى هێرشه ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر داعش له عێراق و و به‌ناوى خوداوه فۆليى سه‌رده‌بڕین”، هه‌ربۆیه فۆليى بووه یه‌كه‌مین هاووڵاتى ئه‌مریكى كه به‌ده‌ستى داعش كوژرا.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات
چیرۆكه گه‌وره‌كه ئیتر لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، چونكه ئه‌مڕۆ 12ى حوزه‌یرانى 2020ه، شه‌ش ساڵى ته‌واوه‌تى تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا، ئه‌و ئاژانسه‌ى كامه‌ران نه‌جم، به‌ناوى (مێترۆگرافى) له 19ى ئایارى 2010 له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كه‌ى به‌ناوى سێباستیان مایەر دایانمه‌زراند، بووه‌ته یه‌که‌مین ئاژانسی فۆتۆگرافی له عێراق، بۆ راهێنان و پشتگیریکردنی فۆتۆجۆرناڵیستهکان، فۆتۆگرافه‌رانی ئاژانسه‌که کاره‌کانیان له گۆڤاره‌کانی: جیۆگرافیک، تایم، دێر شپیگڵ، بی بی سی، سی ئێن ئێن، نیویۆرک تایمز و چه‌ندان ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی تر بڵاوده‌بنه‌وه، له هه‌مووشى گرنگتر گه‌وره‌ترین خه‌ونى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه هێنانى پڕۆژەی (وۆڵد پرێس فۆتۆ)یە بۆ عێراق، بۆ یەکەمین جار دوای 64 ساڵ لە دروستبوونی رێکخراوەکە هاتووه‌ته دى.

كامه‌ران نه‌جم، فۆتۆگرافه‌رى كورد | فۆتۆ: Sebastian Meyer
کامه‌ران نه‌جم، فۆتۆگرافه‌رى كورد له ساڵى 1987 له كه‌ركوك له‌دایكبووه، له‌کاتی هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێراق له ساڵى 2003 ده‌ستی به کاری فۆتۆگرافی کردووه، سه‌ره‌تای كاره‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و تووندوتیژییانهبووه كه بوونههۆكارى ماڵوێرانى بۆ عێراق، دواتر ده‌ستیكردووه به نیشاندنى ئه‌و رووه جوان و شاراوه‌یه‌ى عێراق كه كه‌س نه‌یتوانیووه په‌ى پێ ببات و جیهان لێى بێ خه‌به‌ره، بۆیه ده‌ستیكردووه به دیكیۆمێنتكردنى ژیانى رۆژانه له قه‌ندیله‌وه تاوه‌كو به‌سره، ئێستا كاره‌كانى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره كورده له گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نمایشده‌كرێن و له‌ماوه‌ى كاركردنیشدا بووه‌ته خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵات.
هەمیشە پێموابووە کە روانگەیەکی کەمێک جیاوازترم هەبووە، گرنگتر نا – ناتوانم ئەوە بڵێم، بەڵام جیاوازتر
كامه‌ران نه‌جم له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانیدا كه ده‌قه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئاژانسى مێترۆگرافیهوه به‌بۆنه‌ى ساڵرۆژى بێسه‌روشوێنبوونى و بهرزگرتنى یادى بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له خۆى ده‌كات و ده‌ڵێت: “هەمیشە پێموابووە کە روانگەیەکی کەمێک جیاوازترم هەبووە، گرنگتر نا – ناتوانم ئەوە بڵێم، بەڵام جیاوازتر لەوەی ئەوانی دیکە داوام لێ دەکەن”.
ئه‌حمه‌د نه‌جم، براى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره كورده ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى مێترۆگرافیه و رۆژانه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئاژانسه‌كه به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رێت و خه‌ونه‌كانى براكه‌ى بكاته راستى، ئه‌و له باسى هێنانى پڕۆژەی (وۆڵد پرێس فۆتۆ) بۆ عێراق بۆ (Al-Monitor) ده‌ڵێت: “دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه گه‌ڕان به‌دواى براكه‌مدا هیچ هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌رمان ده‌ستنه‌كه‌وت، به‌ڵام هێنانى ئه‌م پیشانگه‌یه بۆ عێراق باشترین ئازارشكێنبوو، له راستیدا ئێستا من خه‌ونێكى كامهرانم هێناوهتهدى، ئه‌بوو ئه‌و لێره‌بێت، پیشانگه‌كه بكاته‌وه به‌ڕووى خێزان، هاوڕێى و هاووڵاتییانى عێرق دا، به‌ڵام ئه‌و لێره نیه، هیواخوازم ئه‌م پیشانگه‌یه وه‌بیرهێناوه و زیندووكردنه‌وه‌ى رۆحى ئه‌و كه‌سانه بێت كه له‌پێناو هێنانه‌وه‌ى هه‌واڵى دروست ئێمه‌یان به‌جێهێشت”.

كامه‌ران نه‌جم و ئه‌حمه‌د نه‌جم | فۆتۆ: Sebastian Meyer
سێباستیان مایەر، هاوڕێى نزیكى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره و هاودامه‌زرێنه‌رى ئاژانسى (مێترۆگرافى)، له كتێبه فۆتۆگرافییهكهیدا به‌ناوى (له‌ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێك) كه به هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و كوردى به‌رده‌سته، جگه له ئه‌نجامدانى خوێندنه‌وه‌یه‌ك و بهڵگهكردنى چیرۆكه‌كانى كوردستان و عێراق باس له چیرۆكى هاوڕێیه‌تی و چۆنیه‌تیی بێسه‌روشوێنبوونی كامه‌ران ده‌كات.
كتێبه‌كه لایه‌ن ناوه‌ندی (ڕێد هووكس) له ئه‌مریكا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هۆنراوه‌ى (سه‌ربازى ون)ى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌ستپێده‌كات، تێیدا ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ده‌ڵێت: “من و كامه‌ران بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ یه‌كتریمان ناسى، ئێمه برابووین، ژیانى ئێمه ئاوێته‌بوو، ئێستا جه‌سته‌ى ئه‌و له‌سه‌ر ده‌شته تۆزاوییه‌كان كه‌وتووه، منیش نازانم تاجه گوڵینهكهم له‌كوێ دابنێم”؟!

كتێبى له‌ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانى | نووسه‌ر: سێباستیان مایەر
چیرۆكى بێسه‌روشوێنبوونى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه كورده له میدیا جیهانییه‌كاندا تا ئێستاش به بایه‌خه‌وه باسى ده‌كرێت، چونكه پۆدکاستی (The Search) کە لە لایەن نه‌یشناڵ په‌بڵیك رهیدیۆ (NPR)ەوە لە ئەمریکا بەرهەمهێنراوە و باس لە بێسەروشوێنبوونی کامەران نەجم، هاودامەزرێنەری ئاژانسی مێترۆگرافی و گەڕان بەدوایدا دەکات، بووە براوەی خەڵاتی (OPC) بۆ باشترین پۆدکاستی ساڵ لە ئەمریکا.
چیرۆكى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى كه ده‌بنه قوربانى شه‌ڕه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ جیهان و وڵاتانى رۆژئاوا نامۆبێت، بۆ عێراق هه‌واڵى رۆژانه‌یه، چونكه به‌پێى راپۆرتێكى كۆمیته‌ى به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نووسان كه رێكخراوێكى قازانج نه‌ویستى ئه‌مریكییه و له‌لایه‌ن فرانك سیمس، راوێژكارى پێشكه‌وتووى كۆمیتهكهوه ئاماده‌كراوه “له ساڵى 1992 بۆ 2020 زیاتر له 192 رۆژنامه‌نووس له‌كاتى ئه‌ركه‌كانیاندا كوژراون، ته‌نیا له ساڵى 2003 بۆ 2011 كه شه‌ڕى روخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن تێیدا روویدا 150 رۆژنامه‌نووس و 54 یاریده‌ده‌رى رۆژنامه‌وانى كوژراون”.
كۆتا رسته‌ى كامه‌ران نه‌جم، فۆتۆگرافه‌رى كورد پێش بێسه‌روشوێنبوونى بریتیه له “هه‌مووتانم خۆش ده‌وێت” كه له ئامێره تۆماركهره ده‌نگییه‌كه‌ى تۆماریكردووه، به‌ته‌واوه‌تى له‌وكاته‌ى كه برینداربووه، پێش ئه‌وه‌ى له ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌وێته خواره‌وه و بكه‌وێته ده‌ستى چه‌كدارانى داعش، دواتر له‌نێو كه‌لوپه‌له بهجێماوهكانیدا دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له ئێستادا بووه‌ته داینه‌مۆى كاره‌كانى ئه‌و ئاژانسه‌ى كه 10 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دایمه‌زراندووه، چونكه ساڵانه ده‌یان رۆژنامه‌نووسى ئه‌و ئاژانسه ئه‌زموونى خۆیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه نوێیه‌كان له‌بوارى فۆتۆدا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گۆڕینى روانگه‌ى میدیا له عێراق و به‌ستنه‌وه‌ى به جیهانى ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌یه كه كامه‌ران نه‌جم بناغه‌ى دانا و داعش و ناشیرینیهكانى شه‌ڕ رێگه‌یان نه‌دا خۆى بیهێنێته دى.

كۆتا وێنه‌ى فۆتۆگرافه‌ر كامه‌ران نه‌جم كه له رۆژى بێسه‌روشوێنبوونى، پێش برینداربوونى گرتوویه‌تى
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









