تا ئێستا هیچ پلازمایەكی خوێن نەبەخشراوەتە تەندروستی هەڵەبجە

نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە كۆی ئەو 22 چاكبووەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا هیچ یەكێكیان نەهاتووە بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا، هاوكات ئەو نەخۆشانەشی ئێستا لە نەخۆشخانەن لە تاوی ئێش و ئازارو بە قورس دەركەوتنی نیشانەكان هاتوونەتە لامان.
سنورحامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا 47 كەس لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە توشی ڤایرۆسكە بوون، لەو ژمارەیەش 22 كەسیان چاكبوونتەوە و ئێستاش 15 نەخۆش لە نەخۆشخانەی (وەفا)ی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەژێرچاودێریدان كە زۆربەیان نیشانەكانیان بە قورسی تیادا بەدەركەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە 22 چاكبووەی كۆرۆنا لە سنورەكەماندا تا ئێستا هیچ یەكێكیان نەهاتوون بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا، هاوكات ئێمەش ئاگاداریمان نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانە بێن سەردانمان بكەن تەنها لەسەر ئاستی وەزارەت داوا لە چاكبووەكان كراوە سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن، هەروەها تا ئێستاش هیچ نەخۆشێكمان پێویستی بە بەكارهێنانی پزمای خوێن نەكردووە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە ئێستا تووشی ڤایرۆسكەبوون ئێمە نەچوون بە شوێنیاندا بەڵكوو لەتاوی ئێش و ئازار و دەركەوانی نیشانەكان بە قورسی بۆخۆیان هاتوون سەردانیان كردووین، ئێمەش بە گوێرەی ئەو چارەسەریانەی كە لەبەردەستدان وەك بەكارهێنانی (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و دیسترۆمایتین) و ئەو چارەسەرییە باوانەی كە لە جیهانا بەكاردێن ئێمەش پەنایان بۆ دەبەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
56 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
56 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








