ژیلوان بانگهێشتنه‌كردنى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ناهه‌قی و شتێكى سه‌یر و نامۆ ناوده‌بات

ژیلوان حەمەد
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى بانگهێشتنه‌كردنى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ناهه‌قی و شتێكى سه‌یر و نامۆ ناوده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق باش بێت و بگاته ئامانجه‌كانى، ده‌بێ یاریزانى باش هه‌ڵبژێرن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه یارى ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراقى بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ى تێبینى كرا هه‌ڵبژارده‌كه له‌یاریزانانى كورد به‌تایبه‌تى كورده‌كانى تاراوگه به‌ده‌ركرابوو، یه‌كێك له‌وانه (ژیلوان حه‌مه‌د) كه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه كرا و یه‌ك یارى له‌پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022 و جامى ئاسیا ئه‌نجامدا، له‌باره‌ى داوه‌ت نه‌كردنى و چه‌ند پرسێكى تر تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا یاریزانى ناوبراوى به‌چه‌ند پرسیارێك دواند.
“%100 به‌لامه‌وه شتێكى سه‌یر و نامۆیه”
*پرسیارى (SNN Sport): بۆچى ئێوه له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دان؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: بێگومان، هه‌موو یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژاردى عێراق باشن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم راهێنه‌ر بوومایه یاریزان هه‌یه كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا نین، ئه‌وا من بۆخۆم داوه‌تم ده‌كردن، ئه‌وه كارى راهێنه‌ره و كارى من نییه، به‌ڵام %100 به‌لامه‌وه شتێكى سه‌یر و نامۆیه، من ده‌مه‌وێ یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌م و هه‌روه‌ها یارمه‌تیشى بده‌م، خۆم پێ ئه‌وه‌نده باشه به‌نموونه نه‌ك ته‌نها هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه دابم، به‌ڵكو به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى یارى بكه‌م و بتوانم هه‌ڵبژارده‌كه باشتر بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك شت له‌ده‌سه‌ڵاتى مندا نییه، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌یه”.
“واهه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشامان ناكه‌ن”
*پرسیارى (SNN Sport): هه‌ست ناكه‌ن ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر به‌ئێوه و ئه‌و یاریزانانه ده‌كرێ كه هاوشێوه‌ى ئێوه‌ن، راهێنه‌ر زیاتر پشت به‌یاریزانانى ناوخۆى عێراق ده‌به‌ستى؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: %100 ناهه‌قییه، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م و ئه‌وه‌شم بۆ ده‌ركه‌تووه كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌و یاریزانانه‌ى له‌خولى باشتر یارى ده‌كه‌ن، داوه‌ت ناكرێن و نازانم هۆكاره‌كه‌شى چییه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ژین و ماڵمان له‌وێ نییه، من كه ته‌ماشا ده‌كه‌م واهه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشامان ناكه‌ن، جا نازانم بۆ ده‌بێ وابێت، به‌ده‌ست راهێنه‌ره یان به‌ده‌ست كه‌سانى تره، من ئه‌وه نازانم، ناتوانم وه‌ڵامێكى دروستى ئه‌وه بده‌مه‌وه، به‌ڵام به‌لامه‌وه شتێكى سه‌یره، هه‌ڵبژارده واتاى ئه‌وه‌یه بژارده‌ى باشترین یاریزانه‌كان بۆى دیارى بكرێن، ره‌نگه له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا به‌جۆرێكى تر بیر بكه‌نه‌وه”.

“هه‌ڵبژارده وایه و نابێ یاریزان زۆر بیرى لێ بكاته‌وه”
*پرسیارى (SNN Sport): تۆ ته‌نها یه‌ك یاریت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه كرد، ئایا ئه‌م یارییه و ئه‌م ده‌رفه‌ته كه‌مه‌ى كه‌پێت درا، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تۆیان بۆ ده‌ربكه‌وێ؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: من خۆم ده‌زانم چ یارییه‌كى باش بكه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه باشتر و سه‌ركه‌وتووتریش بێت، من بڵێم چى ، یه‌كه‌مجار داواى كردم و هه‌ستم زۆر باش بوو، به‌ڵام هه‌ر 20 خوله‌ك یارى پێ‌كردم، 20 خوله‌ك ئه‌و چانسه‌ت پێنادات و تۆ ناتوانى به‌م كاته كه‌مه خۆت پیشان بده‌ى، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێ به‌ته‌واوه‌تى چانسم پێ بده‌ن من ئاماده‌م، ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێ چى بكه‌م ده‌سه‌ڵات نییه و پێم ناخۆشه كه‌به‌مشێوه‌یه‌یه، هه‌ڵبژارده وایه و نابێ یاریزان زۆر بیرى لێ بكاته‌وه، پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه كه له‌تیمى یانه‌كه‌ى خۆیدا باشتر یارى بكات، له‌هه‌ر تیمێك بێ یارى بكات و یارى باش و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات”.
“ده‌بێ پرسیار بكه‌ین ئه‌وه خواستى كێیه و كێ واده‌خوازێ”
*پرسیارى (SNN Sport): هه‌ست به‌وه ناكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئێوه و چه‌ند یاریزانێكى تر‌ى هاوشێوه‌تان، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ ئێوه كۆتایی هاتووه؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: من له‌خولى یانه‌كانى كرواتیا یارى ده‌كه‌م، به‌رده‌وام یارى ده‌كه‌م و جه‌سته‌م باشه و به‌هێزم، پێموانییه له هه‌موو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق جگه له ئوسامه ره‌شید كه ئه‌میش داوا نه‌كراوه، یه‌كێك هه‌بێت له‌من و له‌ئوسامه له‌خولێكى باشتر یارى بكات، یاریزانى تر‌ى عێراقی هه‌ن له‌خولى تر‌ى ئه‌وروپادا، به‌ڵام چانسى یارى كردنیان له‌لایه‌ن یانه‌كانیانه‌وه پێ نادرێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین كێ زیاتر یارى ده‌كات یان له‌باشترین خول یارى ده‌كات، ئه‌وا بێگومان من و ئوسامه-ین، له‌هه‌موان زیاتر ئه‌زموونمان هه‌یه و له‌تیمى گه‌وره یاریمان كردووه، به‌ڵام ده‌بێ پرسیار بكه‌ین ئه‌وه خواستى كێیه و كێ واده‌خوازێ، ئه‌و هه‌موو یاریزانه باشه هه‌یه بۆچى و وه‌ك پێویست سوودیان لێوه‌رناگیرێت، من و ئوسامه ره‌شید و جستن میرام و ئه‌حمه‌د یاسین بۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه نین، شتێكى سه‌یره، ئێمه ده‌توانین تیمه‌كه باشتر بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا تیمى عێراق و كاتانیچ رێگه‌ى تریان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق باش بێت و بگاته ئامانجه‌كانى، ده‌بێ یاریزانى باش هه‌ڵبژێرن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه یارى ده‌كه‌ن”.
“بێگومان ئه‌وا ناهه‌قییه و سه‌داسه‌دیش ناهه‌قییه”
*پرسیارى (SNN Sport): واتا ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ى ئێوه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه ده‌بێت؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: هه‌رچه‌نده تائێستا هه‌ڵبژارده‌كه و یاریزانه‌كان باش یارییان كردووه، به‌ڵام بوونى ئێمه هێزێكى تر به‌هه‌ڵبژارده‌كه ده‌به‌خشێت، كه‌س نییه له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یاریزانانى عێراقى كه له‌خولێكى باشتر له‌خوله‌كانى ئێمه یارى بكات، ئه‌وه‌ى هه‌یه یانه‌كانیان یارییان پێ ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ یاریزانى تر بانگهێشت بكه‌ن بۆ ئێمه كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ یاریزانى باش هه‌ڵبژێرن بێگومان ئه‌وا ناهه‌قییه و %100 ناهه‌قییه”.
“كامه‌یان له‌خولێكى باشتر له‌وه‌ى من یارى ده‌كات”
*پرسیارى (SNN Sport): هیچ هیوایه‌كتان به‌وه ماوه جارێكى تر داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌تان بكه‌نه‌وه؟
-ژیلوان حه‌مه‌د: له‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه یاریزانێكم پێ بڵێ، كامه‌یان له‌خولێكى باشتر له‌وه‌ى من یارى ده‌كات، من خۆم له‌یاریزانانى تر پێ باشتر نییه، به‌ڵام خۆم ده‌ناسم، بۆیه من باسى یاریزانى تر ناكه‌م به‌تایبه‌ت به‌خراپه و خۆم هه‌ڵبكێشم، من باسى ئه‌وه ده‌كه‌م كه كه‌س وه‌كو من و ئوسامه له‌خولى باشتر یارى ناكات و ته‌نیا باسى شتێك ده‌كه‌م كه‌قسه‌ى هه‌قه و له‌به‌رچاوانه، جارێك داوه‌ت كرام و یاریم كرد، خۆشم ده‌ناسم و هه‌میشه هیوا و ئومێدم هه‌یه، %100 بێ هیوا نیم”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









