“داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكات”

لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه| فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN
SNN -عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین وه‌ك پارێزگاكانى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكات، وتیشى: “دوو نه‌خۆشى كۆرۆنا بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره”.
جیهاد ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له ئاستێكدا نه‌وه‌ستێنین كاره‌سات رووده‌دات، چونكه له ئێستادا تواناى وه‌رگرتنى كه‌متر له 50 نه‌خۆشمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تریش بخه‌ینه خزمه‌تى نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌هه‌موو توانامانه‌وه ئینجا ئه‌توانین 100 نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش رێژیهكى كه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه داواده‌كه‌ین هاووڵاتییان خۆيان بپارێزن”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى (SNN) له‌باره‌ى خه‌رجكردنى پاره و بودجه‌ى پێویست بۆ پارێزگاكه و به‌ده‌مه‌وه هاتنى داواكارییه‌كانیان؟ وتى: “داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین وه‌ك پارێزگاكانى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكات، به ته‌نگ كارمه‌ندانى ته‌ندروستییه‌وه بێت، بودجه‌ى پێویستمان بۆ دابینبكات، چونكه كه‌موكورتى زۆمان هه‌یه، داواش له خێرخوازان ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ت به‌تایبه‌ت له كڕینى له ئامێرى خۆپارێزى و ده‌رمان”.
له‌باره‌ى دۆخى نه‌خۆشانى كۆرۆنا جیهاد ئیبراهیم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستا 16 نه‌خۆشى تووشبووى كۆرۆنا بوونى هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 یان نیشانه‌یان هه‌یه، له‌وانه‌ش پێنجییان نیشانه‌كانیان به تووندى تێدا ده‌ركه‌وتووه و دووانیان بارودۆخى ته‌ندروستیان جێگیر نیه”.
له كۆتاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “نه‌خۆشمان هه‌یه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پێنج بوتڵ ئۆكسجینى به‌كارهێناوه، نه‌خۆشمان هه‌یه خۆى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه و دۆخى ناجێگیره، له‌به‌ر ئه‌وه تكاده‌كه‌ین هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









