“ئێران له‌به‌رده‌م مه‌ترسى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنادایه”

به‌ڕێركردنى ته‌رمى كه‌سێك كه به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه له ئێران | فۆتۆ: MEO
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئێران كۆتا ئامارى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى له 24 كاتژمێرى رابردوودا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون.
كیانووش جه‌هانپور، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 8 هه‌زار و 730 كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، هاوكات 71 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى ئێران بڵاویده‌كه‌نه‌وه، “ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م مه‌ترسى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنادایه، چونكه ئاماره‌كانى مردن و تووشبوون تادێت روو له هه‌ڵكشانى زیاتر ده‌كه‌ن”.
به‌پێى ئاماره‌كان، له مانگى ئایاردا ته‌نیا 11٪ رێژه‌ى ئه‌و پشكنینانه‌ى كه ئه‌نجامدراون ده‌ركه‌وتووه كه تووشبوون، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له‌مانگى حوزه‌یراندا هه‌ڵكشاوه بۆ 14٪.
محه‌مه‌د مه‌هدى گویا، به‌رپرسى باڵا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئێران له‌باره‌ى هه‌ڵكشانى ئاماره‌كانى كۆرۆنا و هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ڵێت: “راسته رێژه‌كه له هه‌ڵكشاندایه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌ستمانكردووه به ئه‌نجامدانى پشكنینى زیاتر و جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون”.
هاوكات حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆككۆمارى ئێران له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “هه‌ڵكشانى ئاماره‌كان ئاساییه، چونكه كاتێك پشكنینى زیاتر ده‌كه‌ین، ئاساییه كه تووشبووى زیاتریش بدۆزینه‌وه”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 184 هه‌زار و 955 كه‌س له ئێران تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 8 هه‌زار و 730 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









