“به‌هۆى مانگرتنى پزیشك و كارمه‌ندانه‌وه زۆربه‌ى خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان وه‌ستاون”

کارمەندێکی تەندروستی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایدەگەێنێت :”خزمه‌تگوزارى له زۆربه‌ى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان وه‌ستاوه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌م تهندروستكارانهوه نه‌یه‌ت له ماوه‌ى ئه‌م 48 كاتژمێره‌دا ئه‌وا رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بێنه‌وه”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د-جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى به snnى راگه‌یاند”پشتیوانى له داخوازى پزیشكان و كارمه‌ندانى مانگرتوو ده‌كه‌ین و مافى ڕه‌واى خۆیانه بایكۆت بكه‌ن، له نه‌خۆشخانه‌كاندا زۆربه‌ى خزمه‌تگوزرایه‌كان وه‌ستاوه ئه‌گه‌ر له‌م84 كاتژمێرهشدا حكومه‌ت وه‌ڵامى ته‌ندروستكاران نه‌داوته‌وه ئه‌وا ئه‌و شوێنانه‌ش كه زۆر هه‌ستیارن وه‌ك سه‌نته‌ره‌كانى كۆرۆنا و فریاكه‌وتن خزمه‌تگوزارییه‌كى ئه‌و تۆى ته‌ندروستى تێدا نامێنێت”.
هاوكات هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى لقى سلێَمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به snnى ڕاگه‌یاند”له زۆربه‌ى قه‌زا و ناحیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى نه‌خۆشخانه‌كان داخراون له ناو ناوه‌ندى شارى سلێمانیشدا جگه له به‌شه هه‌ستیاره‌كان له به‌شه سارده‌كاندا به هۆى مانگرتنى پزیشك و به‌شێك له كارمه‌ندانه‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ستاوه و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى 48كاتژمێردا وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه ئه‌وا به دڵنیاى هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كى ته‌ندروستى له سلێمانى بوونى نابێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









