هادى كه‌ریم: هیچ گه‌شبین نیم كه خولى نایابى كوردستان دەستپێبکاتەوە

هادی کەریم
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕاى دابینكردنى پاره‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌ك و نایابى كوردستان، به‌ڵام جێگری سەرۆکی یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا ناتوانن خولى نایابى كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
هادى كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه هیچ گه‌شبین نیه له ئێستادا خولى نایابى كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئەمەش به‌هۆى زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردنى زیاترى هاووڵاتیان”.
تایبه‌ت به تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى هادى كه‌ریم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى كوردستانى تێكه‌وتووه و تا ئێستا تووشی له‌مجۆره رووداوانه نه‌بووین، ئه‌وه‌ش بووه هۆى زیاتر مردنى هاووڵاتیان، بۆیه ئێمه‌ش تا ئێستا چالاكیه‌كانمان راگرتووه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانى چاكبوونى بارودۆخى ته‌ندروستى كوردستانین بۆ ئه‌وه‌ى رێگاى هاتووچۆى نێوان شاره‌كان بكرێته‌وه و ئێمه‌ش بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوون یاخود به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كان بده‌ین”.
وتیشی:” له‌گه‌ڵ چاكبوونى بارودۆخى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و نوێنه‌رى یانه‌كان بانگ ده‌كه‌ین كه یارییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه یاخود نا، بۆیه له ئێستاشدا یانه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌شبوون به‌شێكیان داوا ده‌كه‌ن یارییه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و بهشێكیترى داوا ده‌كه‌ن كه یارییه‌كان نه‌كرێت به‌هۆى خراپى بارودۆخى داراییانه‌وه، هه‌روه‌ها یاریزانانیش حه‌ز ده‌كه‌ن كه یارییه‌كان ده‌ست پێبكرێته‌وه”.
جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” له راستیدا ئێستا هیچ گونجاو نیه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستان به‌هۆى راگیرانى هاتووچۆى نێوان شاره‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بۆیه هیچ گه‌شبین نیم به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستان، به‌ڵام نازانین بۆ سبه‌ینێ و دوو سبه‌ینێ چی روو ده‌دات”.
ئەم قسانەی هادی کەریم لە کاتێکدایە، تا ئێستا یه‌كێتى تۆپی پێى كوردستان هیچ واده‌یه‌كى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه دانه‌ناوه به‌هۆى زیاتر دووبارە بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه له هه‌رێمى كوردستان له هه‌مان كاتیش‌دا رێژه‌ى مردنیش زیادى كردووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









