به‌وێنه:(SNNsport) تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سلێمانى به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و چه‌ندین بابه‌تى گرنگ ئاشکرا دەکەن

کچانی یانەی سلێمانی
ئەردەڵان محەمەد-SNNsport
له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند یانه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێت زۆر له یانه‌كان گرنگى به یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ناده‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له شارى سلێمانى گرنگییه‌كى زیاتر به یاریه‌كه ده‌درێت و چه‌ندین پاڵه‌وانیشی هه‌یه.
یانه‌ى سلێمانی دواى زیاتر له 20ساڵ تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى دروست كرده‌وه شان به شانى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ كه توانیویانه چه‌ندین پاڵه‌وانیش له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق دروست بكه‌ن.
له‌م به‌سه‌ر كردنهوهیهى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌رى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سلێمانى وه‌ڵامى پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه و چه‌ندین شتى گرنگ ده‌روژێنێت.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) بۆ وازت له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هێناوە سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئه‌نجامه گه‌ورانه‌ى به ده‌ستهێناوە؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین: خۆتان ده‌زانن مێژووى گۆڕه‌پان و مه‌یدانم و ئه‌و هه‌موو بڕوانامه‌یه‌ى كه به ده‌ستم هێناوه له یاریه‌كه‌دا شتێكى تازه نیه به نیسبه‌ت منه‌وه كه له ئه‌ركێكى نوێ‌دا خۆم ببینمه‌وه، چونكه ده‌زانم بۆشاییه‌كى گه‌وره هه‌یه له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یداندا كه به داخه‌وه ئه‌ڵێم یاریزانانى ئێستا ئاست و ئه‌نجامیان وه‌ك پێویست نیه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى وازم له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هێنا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 10ساڵیش بوو پاڵه‌وانى عێراق بووم، هه‌روه‌ها یه‌كێكم له‌و راهێنه‌رانه‌ى كه زۆرترین یاریزانم بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان سه‌رخستووه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، بۆیه زۆرێك له‌و یاریزانانه‌ى پێم گه‌یاندن ده‌بوون به راهێنه‌ر، له‌به‌رئه‌وه پێم باشبوو یان من واز له‌و یانه‌یه بێنم یان ئه‌و راهێنه‌رانه‌ى تر وازبێنن، بۆیه پێم باشبوو من واز بێنم و ئه‌زموونێكیتر له ژیانمدا تاقیبكه‌مه‌وه”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئامانجت له گرتنه ده‌ستى ئه‌م ئه‌ركه نوێیه‌ت چیه و چاوه‌ڕوانى چی ده‌كه‌یت؟
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له راهێنه‌ره‌كان یاریزانه ئاماده‌كراوه‌كانى منیان ده‌برد بۆ لاى خۆیان، له‌به‌رئه‌وه به باشمزانى ئه‌و یاریزانانه‌ى كه دروستم كردوون وا به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارییان نه‌بم گه‌ڕامه‌وه ئه‌و یانه‌یه‌ى كه سه‌ره‌تا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕییان بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئامانجه‌كه‌ى خۆمم تێگه‌یاندن سوپاس بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یانه‌ى سلێمانى كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌یان كردم، هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌ند پاڵه‌وانه‌ى كه پێمگهیاندن له یانه‌ى پێشمه‌رگه گرێبه‌ستیان بۆ تازه نه‌كرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به خۆشحاڵییه‌وه یانه‌ى سلێمانى گرێبه‌ستى بۆ پاڵه‌وانانه‌ش ئه‌نجامدا كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ده‌ره‌وه‌ش چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراو جۆرییان به ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها ئێمه قوتابخانه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ یاریزانى به هره‌مه‌ند له پێشینه‌ی ئیشهكانمانه، له‌به‌رئه‌وه ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند دروست بكه‌ین و له كۆتاییشدا ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بینین، نمونه‌ش بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه كه پێشتر چه‌ندین پاڵه‌وانم له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه دروست كردووه”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامانه‌ى پێشتر به ده‌ستت هێناوه له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ت دووباره‌ى بكه‌یته‌وه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” به‌ڵێن ده‌ده‌م به یانه‌ى سلێمانى له داهاتوودا له‌سه‌رجه‌م راكردنه ماوه درێژه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا ناوى یانه‌ى سلێمانى ده‌خه‌مه ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراقه‌وه و به گه‌وره‌یى رایده‌گرین و به گه‌وره‌یى ده‌یهێڵمه‌وه و ئه‌م یانه‌ش ده‌بێته دوا وێستگه‌ى ژیانى راهێنه‌رایه‌تیم تا واز هێنام له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) تا چه‌ند قورسه بۆ راهێنه‌ر له ئه‌ركی نوێ یاخود كاتت چه‌ند پێویسته؟
بۆ من زۆر قورسه له سه‌ره‌تاوه ده‌ست بكه‌م به دروست كردنى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند، هه‌رچه‌نده من پێشتر چه‌ندین یاریزانم تا ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دروست كردووه و ئه‌نجامى گه‌وره‌شیان به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ى كه گه‌یشتوونه‌ته لوتكه ئه‌نجامى گه‌وره‌یان به ده‌ستیهێناوه به ئاسانى به‌جێتده‌هێڵن و زه‌ره‌ر له خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه بێ پلانى یانه‌كان و خراپى بارى داراییان وایكردووه كه من خۆم هاتووچۆ به یاریزانه‌كانم بكه‌م ئه‌وه‌ش ئه‌ركى من زیاتر قورس‌تر ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك خولیاى هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ى تاكو دوا ته‌مه‌نى”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) هیچ جیاوازییه‌ك ده‌بینیت له یاریزانانى پارێزگاكانى كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق تا چه‌ند گونجاون بۆ یاریه‌كه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” پرسیارێكى زۆر گرنگ بوو، له‌به‌رئه‌وه له یاریه‌كاندا به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێویستى به ماوه‌ى زۆر و به‌رگرى نیه وه‌ك راكردنهكان یاریزانانى كورد باشترن، به‌ڵام له یارییه تایبه‌تیه‌كاندا له رووى فهسلهجى و بایۆلۆجیی و پێكهاته‌ى له‌شیانه‌وه یاریزانانى پارێزگاكانى ناوه‌راست و باشوورى عێراق باشترن”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) هۆكارى كه‌مى ده‌ركه‌وتنى یاریزان و راهێنه‌رى كورد چیه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” به راستى پرسیاره‌كانت له جێگه‌ى خۆیه‌تى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان قورسه كه‌سێكى ده‌وێت بڕیارى كۆتاىی بدات كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى بچێته مێشكته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێى تێبگه‌یت و بزانێت چۆن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنیت، بۆیه كێشه‌ى راهێنه‌رى ئێستا ئه‌وه‌یه كه یاریزان ئاماده‌كراو ده‌باته لاى خۆیەوە، له‌به‌رئه‌وه‌شه كه راهێنه‌رى زۆرباشمان بۆ دروست نابێت، چونكه ئه‌وه‌ى هه‌یه په‌له‌یانه كه یاریزان بێنن و ئه‌نجامى به ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ى لاى به‌رپرسانى یانه‌كه‌یان خۆیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ یاریزانه‌كانمان له چاو یاریزانانى ناوه‌ڕاست و باشوورى وڵات زوو فریو ده‌درێن و به ئاسانى و دواى چه‌ندین ساڵ خزمه‌تكردنى به جێتده‌هێڵن”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) كێ هۆكاره بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى تێكه‌وتووه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” من پێموایه ده‌بێت لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان و یانه‌كان یاسایه‌كى تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ ئهویاریزانانهى كه ساڵانێكى زۆر راهێنه‌رێك خزمه‌تى ده‌گات كه چى بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره تازه‌كه‌ى سه‌فه‌ر ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان له به‌رپرسانى یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراقیش كردووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ده‌بێت یانه‌كانیش قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه بكه‌ن كه به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن نابێت په‌نا بۆ راهێنه‌رە تازه‌كانیان ببه‌ن”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) قسه‌تان له‌سه‌ر یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سلێمانى و كوردستان چیه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” به داخه‌وه، ئه‌گه‌ر لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان پلانێك یاسایه‌كى تۆكمه‌ى هه‌بێت بۆ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان نه‌ك یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوردستان لقه‌كانیشی وه‌ك سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی تر هیچ به‌رنامه و پلانى خۆیان دیارنیه، له هه‌مووى كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه كه هیچ یه‌كێتییه‌كى وه‌رزشی هیچ پاره‌یه‌كى له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى، به‌ڵام جارى وایه به‌رپرسێك وه‌ك خێرێك پاره‌یان پێده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه‌ك، له‌به‌رئه‌وه له هیچ وڵاتێكدا شتى وانه‌بووه به سه‌رما و گه‌رما یاریزان راهێنان بكات یان پاڵه‌وانێتى ناكرێت یان یه‌ك پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام بدرێت، بۆیه زۆر پاڵه‌وانیشمان وازییان له یاریه‌كه هێناوه”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) كاریگه‌رییه‌كانى سه‌ر پێش نه‌كه‌وتنى یاریزان و پلانه‌كانى راهێنه‌ر چیه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” وه‌ك وتم ئه‌نجامنه‌دانى پاڵه‌وانێتیى له رووى زانستییه‌وه كاریگه‌رى زۆر له پلانى راهێنه‌ر و ئاستى یاریزانیش ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه قۆناغى ئاماده‌كارى و پێشبڕكێ و گواستنه‌وه‌مان هه‌یه، بۆیه له قۆناغى ئاماده‌كارییدان له ناكاو به‌رپرسانى یاریه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن كه پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام ده‌درێت یان جارى وایه ناكرێت، یان به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له قۆناغى پێشبڕكێداین رایده‌گه‌یه‌نن كه پاڵه‌وانێتى ناكرێت، بۆیه ئه‌م هه‌موو هۆكاره كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر یاریزان و راهێنه‌ر دروست كردووه”.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) نه‌بوونى یاریگایه‌كى تایبه‌ت به یاریه‌كه له شارى سلێمانى و كوردستان هیچ كاریگه‌رى هه‌یه؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” به داخه‌وه ئێمه یاریگایه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هۆڵێكى تایبه‌تمان به یاریه‌كه نیه كه به پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م یاریهكانیتر ئه‌نجامه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ده‌ره‌وه زیاتره، له‌به‌رئه‌وه‌شه نه‌بوونى یاریگا كاریگه‌ر له‌سه‌ر یاریزانان دروست ده‌كات به تایبه‌تى له رووى شوێنى جوگرافیا بۆ دوور و نزیكى مه‌شقه‌كانى یاریزان، هه‌روه‌ها له رووى دابینكردنى كه‌لوپه‌لى وه‌رزشی یاریه‌كه زۆر زۆر هه‌ژاری و نیمانه، چونكه له ئێستادا سه‌رجه‌م پێداویستى یاریه‌كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان له به‌رزترین كوالێتیدایه و له یانه‌كانیش به ته‌واوى په‌راوێزخراوه، بۆیه هیوادارین ئێمه بتوانین له سه‌ره‌تاى كاره‌كانمان بتوانین به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چه‌ندین یاریزانى به هره‌مه‌ند پێشكه‌شی عێراق بكه‌ین”.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ده‌ته‌وێت چی بڵێیت بۆ یانه‌ى سلێمانى یاخود مژده‌ى ئه‌نجام و ئاستى گه‌وره‌یان پێده‌ده‌یت؟
ئه‌حمه‌د به‌هادین:” سوپاستان ده‌كه‌م كه یه‌كه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌مه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێن و مژده‌ش به وه‌رزشكاران و یانه‌كه‌شم ده‌ده‌م كه پاڵه‌وانى نوێ له‌سه‌ر ئاستى شارىسلێمانى و كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ش دروست ده‌كه‌م بۆ یانه‌ى سلێمانى”.
یاریى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له شارى سلێمانى به بووكى یارییه‌كان داده‌نرێت به تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى كچان، چونكه ماوه‌ى 15ساڵ زیاتره نازناوه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانییه‌وه كۆنترۆڵكراوه، له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌هۆى ئاست به‌رزى كوڕان و كچانى یانه‌كانى شارى سلێمانییه‌وه زۆرێك له یاریزانانى كورد له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ئاسته تهمهنییهكانى عێراق ده‌بینرێن”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









