
رووداوەکەی شاری ئەتلانتا
SNN-
دوای رووداوی کوشتنی جۆرج فڵۆید، تاوانێکی دیکەی پۆلیسی ئەمریکا کە کوشتنی گەنجێک بوو بە ناوی ریچارد برۆکس-ی تەمەن 27 ساڵ بڵێسەی ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبێت و لەشوێنی رووداوەکە خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران دوای رووداوەکە رژانە سەر شەقامەکانی شاری ئەتلانتای ناوەندی ویلایەتی جۆرجیا، پاش کوژرانی ئەو گەنجە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خەوتبوو بۆ ئەوەی سەرەی خواردنی خێرا وەربگرێت.
دوای رووداوەکە ئەریکا شیڵدز ژنە ئەفسەر و سەرۆکی پۆلیسی ئەتلانتا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکی زۆر لەدوای رووداوەکەوە دروستبوو.
کیشا لانس بوتموس سەرۆکی شارەوانی ئەتلانتا وتی: “کوشتنی هاووڵاتی هیچ پاساو و بیانوویەک هەڵناگرێت و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پۆلیسی شارەکەم کردووە”.
تائێستا دەسەڵاتداران ناوی ئەو دوو ئەفسەرەیان ئاشکرا نەکردووە کە هاوڵاتییەکەیان کوشتووە کە ئەوانیش هەردووکیان سپی پێستن.
رۆژی 25ی ئایاری رابردووش لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری راگرت و کەلەپچەیان کرد.
پیاوە رەشپێستەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس هێناویەتیە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









