ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستە بەتاڵەکانی حکومەت یەکلاکرانەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی كاندیدەكانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم یەكلاكردوەتەوە کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە، بەم نزیكانەش فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەچێت.
عەلی عوسمان، كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بە SNNی راگەیاند: دوابەدوای دەستبەكار بوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، ژمارەیەك پۆست و پلەی حكومی كە پشكی یەكێتی بوون بە بەتاڵی مابوونەوە، لە ئێستادا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاری پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی دەركردووە كە پێكدێن لە پۆستی چەند بریكارێكی وەزیر و سەرۆكی دەستە و بەڕێوەبەری گشتی.
بە گوێرەی زانیاریەكانی SNN مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەریەكە لە لیوا (چەتۆ ساڵح) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و (عەلی عوسمان)، جێگری پێشووی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و (د. ڕەهێل فەرەیدون)، سكرتێری پێشووتری كۆمەڵەی خوێندكارانی بۆ پۆستی بریكاری وەزیری تەندروستی کاندیدکراون.
هاوکات (ئەحمەد موفتی) بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و (شیلانی كاتب عدل)، بۆ پۆستی بڕیكاری وەزیری داد، و (زەینەدین مەولود) بۆ بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و (پەروین حەمە)، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی مین و (ئەمەل جلال)، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار كاندیدكراون.
كانیدەكەی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەوەشی روونكردەوە، ناوی ئەو كاندیدانە دوێنێ لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە یەكلابوونەتەوە و دواتر ناوەکان ئاراستەی حكومەت دەكرێن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا فەرمانی دەستبەكاربوونمان بۆ دەربچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









